تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەوە
دەبە. ساهیک، تەپاڵەیێکە لە ڕیخی ڕەشەووڵاخ و ئێسترژنان بەدەست دروستی دەکەن و لە تەپاڵە بەرینتر و درێژترە.- کردن: پێژتن
دەوەدەشتی
شیاکەیێکە لە دەرەوەی ئاواییدا هەر لە خۆڕا ووشک بووبێتەوە ، دەوەکێویلە، (هەورا.): سەرگین، تەپاڵە
دەوەری دەرد
چارەی نەخۆشی ، چارە
دەوەرە
(ئەردە): چارە، چارەسازی، دەرمانکردن، تیمار.- کردن: چارە و دەرمان کردن
دەوەن
ئەو پنجە دارانەیە کە کووین هەر لە ناوییەوە چەند لکێکیان لێ جووێ دەبێتەوە و زۆر بڵند نابن. بە بنکەدارە بەڕوو و مازووش دەڵێن کە تازە هەڵیدا بێتەوە دووای بڕانی. تەرە، خووەرێل، (باک.): شتل، (هەوباردەر.) تەڕاش، پنجک، کوورس، میتک، بتە، بەو دارانە دەڵێن کە زۆر بەرز نەبووبن. جەنگەڵ، مێشە، لێر، لێرەوار. قامیشەڵان.
دەوەن بەناش
مەبەس لەدووان و ئاخەفتنێکی زۆری بێ سوودە
دەوەند
دەوەکێویلە
دەوەکێوی، سەرگین، دەوەدەشتی، تەپاڵە، (دەر) لاس، (زەن) سەهەن، شیاکەی ووشک بووەوە
دەوەڵان
ڕێزە تەپاڵەیێکە بە گردی بڵنددەکرێ و ناوەکەشی پڕدەکرێ لە پەین و ووردە تەپاڵە و پشکەڵ
دارودەوەن
جەنگەڵ،لێڕەوار.
دەمسەردەوەبوون
ناهومێدبوون
زیندەوەر
زیندووی گیانلەبەر
زەردەوەلی
گۆرەوی چنە، باڵندەیەکە لە کۆتری گچکە تر. زەردەوێڵە، باڵندەیێکی زەردی جوانی باڵ ڕەشە
سلسەردەوەبوون
مزدەوەر
بڕوانە: مزەوەر
کاردەوەزە
(هەورا.): کاردەوەژە
کاردەوەژە
(هەورا.): کاکڵی گووێزی فەریکه٬ هەڵکۆڵینی چت بە چەقۆ٬ مەبەس لە مل و مووش و زۆر خواردن لە چتێک٬ ئەمەندە-مەکە لەم خواردنە
کەشتی بادەوەدار
کەشتیێکە بادەوەی پێوەبێ
بادەوە
بەرزە هەوایی، بەرزە حەوایلە، (ئەردە) بەرزە هەوایلە، (هەورا) کۆلارە، (باک) فڕفڕۆک، تۆف و ساردو سەرما
سڕەدەوە
سڕوکاس.
کردەوە
کار٬ کر٬ ئەو کارەیە مرۆڤ بیکاتکردار