تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاسمانەی دەم(جا)
ئەم(دەم)
مرازی کەسی یەکەم و تاکە بۆ رابردووی بەردەوام بەکار دەبرێ وەکوو: دەمخووێند، دەمنووسی، ئەمخووێند، ئەمنووسی
بووی دەم
بۆنی زار
بێ دەم و دووان
بێ دەم و پل، کەمدوو
تفاندنە دەم یەکتری
مەبەس لە دوو کەسە یا پتر، کە لە قسەیەکدا یەکدیگربن
دەم
(هەر.): زار، دم، دەر، (باک.): دەڤ. بە-: شەهتۆت، دەمەوەر، دەم هەراش، بەدەم و پل، بەزمان، بەدەم و دوو. لە- دانەوە: نەهێشتن، بەربەستکردن. بە- دادان (ڕۆژ.): بەربەستکردن، گرتنەوەی ماین لە تاوی غاردانێدا. (باک.): بیست، بهن، تاو، تاف، چاخک، حەل، هەل، چاخ، قاس، کات، گاڤ، (هەورا.): هەنگام، ژووم، کێلی، گاو، نشک، بێن، ئەودەمی. هندی، هنگی، هنگینی، هنگاڤی، هەنگێ، هەینێ، هەنگینێ.- ێکی دی: کاتێکی تر، کێلیکەدن.- ێکی: تاوێکی، قاسکی، کاتێکی.- دی: گاڤادی، ئەو- ەی: (فە.) یەمە.- دان: (باک.): بووخاک.-کێشان:پێگەیشتنی چاوچێشت،ڕەنگدانەوەی چایە.دەمەگووێزان، دەمەچەقۆ، دەمەخەنجەر، واتە گووێزان و چەقۆ و خەنجەری بێ دەسک، زارک، کونی چتی ، سەرەتا، هەوەڵ، -ی بەیانی، کوورە(هەمبانە)کوورەی زێڕینگەر و ئاسنگەر و ئیتر. –ی تیغ: زار و لێواری تیغ. بە (هەورا.): وە چوون:پێوەوە چوون.-ابۆری (باک.): دەمی ڕابردوو.-انهۆ (باک.): ئێستا. –اپاشین (باک.): دەما پاشینێ:دوواڕۆژ، دەماپاشییێ. –اکۆ:کاتێکی . گیا دەمی داوە: سەری دەرخستووە
دەم بوونە تاقی چرا
بۆ یەکێک بە کار دەبرێ کەلەبەر واق ووڕمانێکی کوتوپڕی نەتووانێ بدوێ
دەم بوونە تەڵەی تەقیو
دەم بووەتە تەڵەی تەقیاگ، دەم بوونە تاقی چرا
دەم بڕ
گریمان، وەبگرە، بەگۆترە، گۆترە
دەم بێن
(موک.):ئاڵقەدارێکی خڕە لەزاری ووڵاخانی گێرەی دەکەن، بزموک، دەمبەست، زاربێن، زارەوانەی هەمبانە و خیگە و ئیتر
دەم بەدەس
دەمبەست، بەڵامک. پەتێکە دەمی گاجووتی پێ دەبەسترێ لە کاتی گێرە کردنێدا تا هیچ نەخووات یا هی سەگی پێ دەبەسترێت
دەم بەردان
چەنەدرێژی کردن، خراو ووتن
دەم بەست
زاربەست، زاربێن، زارەوانە، دەم بێن، بەڵامک، بزمۆک بۆ کار و بەرخ و هی وا، پەتێکیشە لە کاتی گێرەدا دەمی گای پێ دەبەسترێ.جادوو
دەم بەستن
زاربەستن، بەرتیلدان
دەم بەیەکاهاتن
زارپێکداهاتن، ژاوەژاوکردن
دەم تاڵ
قسەڕەق، زمان شڕ، بەدزووان، -ی: قسەڕەقی
دەم تێنان
(ئەردە): دەم تێنان بۆ خوواردن و خوواردنەوە بەکاردەبرێ پتر بۆ شیری مەمک، مژین
دەم تێوەدان
زاربردن بۆ قسەو لە بابەتێکەوە دووان
دەم تێوەدەر
خۆتێ هەڵقوتێن
دەم تێژەندن
دەم تێوەدان، منداڵەکە یا پشیلەکە دەمی نایە ناو چێشتەکە، لەناوبردن، برزۆدەمی ژەندە سامانی باوکی و هیچی نەهێشتەوە
ئاوی دەمدان
ئازارکردن، ترساندن، هەڕەشە لێ کردن
ئێش و دەماری
ئێشی دەمار
دەماخ
کەیف،خۆش، شادمانی، شادی، بەزم، ئاهەنگ.بە-:شادمان، کەیفخۆش، بە کەیف. لە-دان:سەوداسەر و گراوبوون،تووڕەکردن،تووڕە بوون.-شکان: دەق شکان، کەیف تێکچوون، میشک، مەژی، (ڕەوا.): دەردێکی ووڵاخانە کە ئالیکیان لە کاتی خۆیدا نەدرێتێ تووشی دەبن. (ئەردە): لووت، کەپۆ، دەفن، دارا، -ی خۆی کردووە، واتە لووتی خۆی هەڵبەستووە
دەماخ تەختکردن
مەبەس لە هەوەس تەخت کردن و خۆگیڤ کردن بەسەر ئەم و ئەودا
دەماخ شکاندن
دەماخ هەڵبەستن
دەماخ هەڵدان
دەماخ پروانن
دەمادەم
دەمدەمە. (ئەردە): هەڵاتنی ڕۆژ و مانگ و ئەهستێرە ، سەرەتا، بەرایی، هەوەڵ
دەمار
ڕەگ، شاڕەگ، ڕەگی گەورە، دامار، نامووسپەرەستی، ئازایی، (هۆر): کەیفەرات، زات، هۆرە، پڕکێشی، زاخ، بە-ئازا، دلێر، بێ-: سلۆرت، هەوا، فیز، فیسارکەس زۆر بە- ە.دارکیتووتنێیە، دارک، ڕەگ و ڕیشەی داران
دەمار هۆرگێڵای
(هەورا.): دەمار وەرگەڕان
دەمار وەرگەڕان
(ڕەوا،خۆ) جەمام
دەماردار
دەماردەرهاتن
دەماردەهاووردن
دەمار دەرهێنان، ڕەگ و ڕیشەدەرهێنان
دەمارگیران
تووڕەبوون، قەڵسبوون
دەمارگیراو
دەمارگیریای
(هەورا.): دەمارگیران