تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەرکە
دەرگا٬ دەرک
دەرکەتن
(باک.):دەرکەوتن٬ وەدەرکەوتن٬ دەرگەڤە
دەرکەفتن
دەرکەوتن٬ تەرەبوون. چوونەدەرەوە٬ وەدەرکەوتن
دەرکەفتە
گیانداری تەرە و توونابوو٬ ئاواره٬ دەربەدەر.
دەرکەنار
گۆشەگیر٬ نەدیو٬ پەنهان٬ -کردن: شاردنەوە٬- گرتن. مەردومی گۆشەگیر٬ چەند دێڕێکی کورتە کە نووسرابێ للایەن گەورەیەکی دەوڵەتیەوە. –ی: گۆشەگیری
دەرکەوان
دەرکەڤان٬ (باد.): دەرگەهڤان٬ دەرگەوان. –ی: دەرگەهڤانی
دەرکەوتن
دەرهاتن٬ هاتنەدەر٬ وەدەرکەوتن٬ دەرچوون٬ ئاشکرابوون٬ دەرکەتن٬ چوونەدەرەوە لە شووێنێک. خوبابوون. سەروەدەر نان
دەرکەوتوو
دیار٬ ئاشکرا٬ کەسێکە چووبێتە دەرەوە
دەرکەوتە
دەرگ
(شهبە.): کۆ٬ شیو٬ -کردن:شیوکردن
دەرگا
(هەورا.): بەرە٬ بەر٬ دەر٬ دەرگە٬ دەرک٬ دەرکە٬ -کردنەوە:دانلا. زاری هەموو کون و دەفرێک
دەرگائاخن
دەرگاخن٬ پڕکردنی دەفرێک لە چتێک و ئاخنینی تا دەرگایەکەی٬ کادێن پڕ کرێ تا دەرگایەکەی –ی پێدەڵێن. گولبێنە. تۆپەدانەیێکە کونی کەندوو و تەندووری پێ دەئاخنرێ
دەرگابوون
دەربوونی برین لە خۆیەوە
دەرگابێن
بەنێکە دەرگای هەمبانە و چتی تری پێ دەبەسترێ
دەرگانە
دەرکە٬ دەرک. مز و نرخی دەرکێ
دەرگاژەنانە
دەرگاکردن
دەرگاکەل
دەرگستی
(باک.):دەزگیران
دەرگوشادانە