تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەرە
تەنگەبەر٬ تەنگە٬ خانۆک٬ دۆڵ٬ شیو٬ ناوشیوی قووڵ٬ چۆم٬ ڕووبار٬ (خۆ.): هەرزنەگەور٬ دەربند٬ دەروەند. دۆڵ
دەرەبۆڵە
(بابا.):بۆڵمازوو(جوورە ترێیەکی گلووی گەورە و خڕ و سوورە).
دەرەبەگ
هەرکسە بۆ خۆی. –ی: ەرکس بۆخۆیی٬ تێکچوونی ئاسوودەیی ووڵاتە بەهۆی زۆرداری ئاغا و دەستدرێژانەوە٬ خانخانی
دەرەبەگێتی
خانخانێتی
دەرەتان
گوشادی٬ گونجایش٬ کەوشەن٬ دەرفەت٬ پەنا٬ پەسیو٬ ڕێگای ڕزگاری٬ ڕزگارگه٬ بێ دەرەتان: بێ پەنا٬ بێ-ە.
دەرەجە
جگەر خووین لای وایە کە کوردییە و لە دەرگە وەرگیراوە کە مەبەس لە پایەو پلەیە
دەرەدووا
(ئەردە.): تەرەدووا
دەرەز
درز٬ قەڵەشتێکی باریکە
دەرەقە ئامان
(هەورا.): دەرەقەت هاتن
دەرەقەت
وێران٬ بار٬ سەردەست٬ شیان٬ سەر٬ دەسەڵات٬ باشار٬ -هاتن: سەردەست کردن٬ پێ وێران٬ باشار کردن٬ باربردن٬ پێ وەستان٬ دەرەقەت ئامان٬ بڕپێ بردن. (دەر.):پەیوبریستن٬ -ی ئەو کابرایە یا ئەو کارە نایەم
دەرەقەتهاتن
لەڕاو دەرهاتن٬ باشار کردن٬ چارە کردن
دەرەلنگ
(هەورا.): دەلینگ٬ کونی خووارەوەی دەرپێ و پانتۆڵ و ڕانک و ئیترە کە پێی تێ هەڵدەکێشرێ
دەرەنخووین
(باک.):قڵپ٬ سەرنخوون. –بوون: سەرنخوون بوونەوە. – کرن: سەرنخوونکردنەوە
دەرەنگ
(باک.زا.): درەنگ٬ دێر
دەرەنگی
(باک.):درەنگی
دەرەو
(باک.):درۆ٬ دەرەوە. (ئەردە.): درەوە
دەرەوری
(هەورا.): باخی ناوچەم و دۆڵێکە ٬ کە کەوتبێتە لای ژووروو
دەرەوسۆر
(باک.):خەنەیی٬ سوورخون
دەرەوچین
(باک.):درۆزن
دەرەوڕۆیین
(ئەردە.): چوونەدەرەوە
دەرەوڕۆیین
بۆدەرەوە ڕۆیشتن.