تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دین
دیتن، بینین، چاوپێکەوتن، (باک.): ئایین، ڕارەوی، شێت، دێوانە. –بوون: شێتبوون.-کردن: شیت کردن.زان: دۆینێ کوڕێکی دی:واتە بووی
دینار
دیناری پێشوو. زێڕی سووربووە، مسقاڵێک زێڕی لەسکەدراو. بریتیە لە قاقەزێکی دەوڵەتی عێراقێ، کە بایی بیست درەمانە و خانیش فەرموویە:
دیناو
(ئەردە): پەردە لاچوون
دینج
مات،بێ دەنگ، ئارام، هێدی. (شن.)ئاسوودە، بێ خەفەت.
دیندار
(باک.): جوورە دارە بەڕووێکی سەوزە بەڵام گەڵای زەردە
دینداری
بە جێ هێنانی کارەکانی ئاینی بە باشی
دینگ
(باک.): سۆقی، دیبەگ، دنگ، کووپەیێکی دارینی قووڵ و تەنگە بە دارێکی کە سەرێکی بەردێکی لێ بەسترابێ و سەرێکیشی ئاسنێکی لوولەی تێگیراوە برنج و گەنم و چتی تری پێ سپی دەکەن. (هەو.) لەسەرجێگایەکی گەزێک بڵند و خڕ بە قسڵ و گێچ سوواخدراوە بەرداشەکەی بە پانەوە لەسەر دادەمەزرێنن و دارێکی ئەستووری لە نێوەڕاستی بڕاوەوە لەسەر ویشەوە بەرداشێکی گەورەی دووهەندی بەرداشان ئەستوور بە قیتی لەسەر بەر داشە کە دادەنرێ و ئەوەش دارێکی درێژە سەرێکی لە بەرداشە قایم و سەرێکیشی لە سەکۆکەی تێدەپەڕێ ووڵاخێک بە دەوری سەکۆیەکەی دا دەگەڕێ و بەرداشەکەش بەسهەر ئەوی بنەوە دا دەسووڕێ و گەنم و برنج و ساواری پێ دەکوترێ
دینگە
پایە، (ڕەوا.): پی ییزە. (کۆ.) دانگ، بۆ کەسێکی بەکاردەبرێ کە شەشدانگ سەرخۆشبێ. بۆ کەسێکی بەکاردەبرێ کە شەشدانگ کەربێ. بۆ چاک و باشیش بە کاردەبرێ. برنجیشی پێ دەکوترێ
دینۆ
ناوی گۆرانیێکی کوردییە، ناوی کۆڕێکی قارەمانی کوردستان سەید تاهای شەمزینی بوو. کە لە 1972 دا لە بەغدایە تەرمەکەی فڕێ درابووە لای ڕێگای قەتاری ئاسنینی
دینی،دینێتی
(باک.): شێتی، دێوانەتی
دینەوە
دیتنەوە، دۆزینەوە. دیتنی مرۆ یا چتێک چەندین جاران، دووبارە دیدەنی یەکێکی یا چەند کەس و چتێکی کردن.پەیداکردنەوە
دینەوەر
پڕدەستەڵات
هنگو دینگ(باک.)
ئێزدینسەری(باک)
جوورە بووزووێکە
بادینان
هەرێمێکی کوردستانە ئەم شارانەی تێدا هەڵکەوتوون: ئاکرێ، ئامێد، دهۆک، زاخۆ، عەین سفنی. ناوێکی کۆنی ئایینی زەردەشتیە لە بنچینەدا(بەهدینان)ە واتا باشترینی دینانە ووشەی دین کوردییە، ئاتەشگەدەیەکی گەورە لە ئاکرێ هەبووە
بادیناوا
نێوی دێیەکییە لە ڕۆژهەڵاتی کێوی قەندیلییەوه و ئەو چۆمەی لە وێوە پەیدا دەبێ بە نێوی وییەوە نراوە
بادینی
ئەو کەسەی لە ناوچەی بادینان بژی
بنیادینی(باک)
بنیاتی، بنجی، بنچینەیی
بڵندینە(باک)
ئەو پەڕی پایە
بۆدینە
زەردینە
خشڵ، چەکی ژنان
شەمدینان
خاکێکه، کە شەمدینی تێدا ڕۆنیشتوون.
کەدینک
جەڕە٬ کووپەڵ
کەدینە
کووپەی چکۆڵە٬ کەدوو٬ گڵینە