تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دۆچن
(ئەردە): چتی لنج، چەپ، تۆچن
دۆڕان
ڕاوکە وونکردنی مریشکە و بە ناچاری هێلکە لە شووێنێکی تر بکات. زیانکران، لە دەسچوونی چتێک بە قومار یا لە گرێو و چتی تردا
دۆڕاندن
زیانکردن، لەدەست چوونی چتێک بە هۆی قومار، گرێو یا چتێکی ترەوە،دارنان، لە کیس چوواندن، زیانکردن بە تایبەتی لە قومارێدا و هەر چتێکی لە کیس بچێ، داڕنان، تێشکان، خچان، خرچان.پی-: خستن، زیان پێکردن، تێشکاندن
دۆڕاو
خچاو، زیانکراو، خرچاو
دۆڕدانە
(هەۆ.): ئەو جێگایەیە ، کە لە ئاشی گەنمی لە سەر ڕۆدەکەن
دۆژ
(بۆتا.، جز.): ئاوور، ئاگر. جەهەننەم ، ئاگرخان. (ئەردە): دووری
دۆژار
دۆژزر
(باد.): دۆزەقە
دۆژم
(گژ.): دەڵێم، ئێژم، دێژم، (هەورا.): ماچۆ
دۆژە
جەهەننەم، دۆزەخ، ئارتوون، ئاگرخان، ئاوورگە، ئاوورخان
دۆژەدار
(باک.): دۆزەقە
دۆژەن
(ئەردە): بڕوانە: دۆژەنک
دۆژەندەر
(ڕەوا.): شووێنێکە ئاوی پێدا ڕۆدەچێتە خووارەوە و لە شووێنێکی تردا سەرهەڵدەدات
دۆژەنک
دۆژەنگ، دارێکی درێژی زمانەدارە لەکاتی مەشکەژاندنێدا لە لۆرە لە(باک.): (لۆلەپەکان) دەخرێ
دۆژەنکە
دۆک
(باک.):دووک،خڵتە و کەف و کوڵی ڕۆنی قاڵکراوە، دۆن، (هەورا.): دووەک، (بابا.) دۆوک،(باک.):بندۆک، (مۆک.) دۆکە، نەخۆشیێکی و شینایی و دارانە،پەلکەکانیان سپی هەڵدەگەڕێو ڕەق و ووشکیان دەکا ئەوش یا لە بەر زۆر ئاوی یا کەم ئاوی یا بوغ یا لە بەر پڕی گەڵایان پەیدا دەبێ،چارەی ئەوەی،کە ئاوی زۆر بێ لێی کەمکرێتەوە و هەمووی هەر بەو چەشنە
دۆکتۆر
پلەیەکی زانستییە دوای پلەی بەکالۆربۆس و ماجستەر وەردەگیرێپزشکێکە لە دەرد ودەرمانی نەخۆشان سەری دەربچێ.
دۆکوڵیو
چێشتێکە برنج یا ساواری لە ناو دۆ یا ماستاوێ دا لێدەنێن،دۆخەوا
دۆکە
(سۆ.): دۆک