تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دووکە
(کە.): شەڕی دەمەقاڵە لە نێوانی ژن و مێردیدا
دووکەدووک
دووکە
دووکەش
(ئەردە.): دووکەڵکێش
دووکەلژن
(هەورا.): قورمی خانووان
دووکەلێ هەڵستاندن
سووتاندن، بۆ مەبەسی کوژتنیش بەکاردەبرێ
دووکەوتن
وەشووێن کەوتن، ڕەدووکەوتن
دووکەوی
(هەورا.): چیکەنە
دووکەک
(هەورا.): چیکەنە
دووکەڵاوی
دووکەڵدان
دووکەڵکێش. قانگ دانی ڕێوییە لە کونێدا تا بێتەدەرێ و ڕاو بکرێ یا هەنگان. مەبەس لە هەڵاوەسینی مەشکە و کوندە و خیگە و ئیترە بە بن میچیدا
دووکەڵکردن
دووکردن
دووکەڵکێش
کەڕەنا، لوولە و بۆڕییەکە دووکەڵی پێدا دەردەچێت
دووکەڵگیر
دووکەڵە
(ئەردە.): قۆزاخە
ڕە دووکەوتن
ڕادووکەوتن، وەدووکەوتن، وەدووکەوتنی ئافرەتە، کەبە بێ ڕای کەس و کاری بە شووێن پیاوێکی بێگانەدا ، کە شووی پێ بکات. بۆ وەدووکەوتنی هەموو گیان لە بەرێکی دەبێ بە شووێن یەکێکی تردا: منداڵەکه ڕەدووی دایکی کەوت
بۆدووکەڵ
چتی دووکەڵاوی بۆنی دووکەڵی لێ دێ، جوورە مەشکەیێکیشە، کە لە زستاناندا لە بن میچی خانوودا هەڵدەواسرێت (دۆرنج) دەگرێت بۆ ئەوەی تام و بۆنی دۆیەکەی خۆشبێ، ساتا ماوەی چەند ڕۆژێکی بۆنی دۆیەکەی بۆ دووکەڵی لێ دێت
تەپوودووکەڵ
تەپەدووکەڵ
دوودووکەرە
جوورێکە لە گیای گۆزروان ناخورێ
وەدووکەوتن
وەشووێن کەوتن٬ ڕەدووکەوتن٬ سەرلەدوونان٬ (خۆ.): ڕەدووکەوتنی ئافرەت٬ وەشووێن کارێک کەوتن
وەدووکەوتوو
چڕەدووکەڵ
دووکەڵی زۆرو توندو پەیت
چەڕەدووکەڵ
دووکەڵێکی زۆر ڕەش، کە پەنگی خوواردبێتەوه و بە جارێکی بێتە دەرەوە
ڕادووکەوتن
شووێنکەوتنی ئافرەتە بە دووی پیاوێکی بێگانەدا