تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شووێن کردنەوه
جێ کردنەوه.
شووێنکردنەوە
جێ کردنەوە، ڕێگادان.
شکاندنەوە
دووباره پارچەکردن، قرچەشکێن کردن. بەزاندنەوە. شکاندنی لکی داروبار و گەڵا لێکردنەوەیان، گەڵا لێکردنەوەی تووتن کاتێکی، کە زەرد دەبێ. منداڵ فیرەکارکردن، کە تۆزێ خۆت گرت. ـ ی چا: ڕۆکردنی هێندێ لە چای تازه لێنراو و تێکردنەوەی بۆ سەرەو خوواربوون و دەم کێشانی.
شۆردنەوە
شۆڕکردنەوە
ڕوهێشتن، دادانەوە، بەردانەوە، داهێشتن، دوڵکردنەوە.
شی کردنەوه
لێک جوورێ کردنەوه.
شیرینی خوواردنەوه
دابەشکردنی نوقڵی شیرینییه لەکاتی خووازبێنی بووکاندا.
شینکردنەوه
شین چوونەوه.
شەکاندنەوە
هەژاندنەوە، هێنان و بردنی چته بە هۆی باوه، دارەکه با دەیشەکێنێ، لەراندنەوە.
شەکراوخوواردنەوە
مەبەس لە خووازبێنی کردنی یەکێک بۆ یەکێکییه و بەو بۆنەیەوە شەکراو دەخورێتەوە.
عەرەق کردنەوه
فش کردنەوە
(کە.):هەڵنان٬ بەکەسێکی هەڵکوتن
فلیقاندنەوە
(زا.٬ ڕۆژ.٬ گژ.) پرچقاندن٬ هەڵکوشین و چنک تێخستن وەکوو تەماته٬ کە هەڵی فلیقێنی ٬ (باک.): مخمخاندن٬ (دەر.) پلیقاندن٬ (هەورا.): تلیقاندن٬ جیق دەرهێنان٬ توڵخاندنەوه٬ پورخاندنەوه٬ پەلاختن٬ (باک.): پەلچقاندن٬ پڵیشاندنەوەی میوە یا چتێکی تری ناسک و نەرم لە بن چتێکی یا لەژێر پێیاندا
فڕووجکردنەوە
(کۆ.):فڕفجوقکردن٬ بەفڕین خۆفڕێدان بۆ نێو هەوا یا ئاو بۆ (هەورا.): موو گیان لەبەرێکی بەکاردەبرێت کە بە پەلە خۆی باوێژێتە ناو هەرچتێکییەوە
فیچاندنەوە
چەماندنەوه٬ داهێنانەوە
قرچاندنەوە
چرکاندنەوە
قسە خوواردنەوە
قووتاندنەوەی قسە و دەرنەبڕینی لەبەر چتێکی دیکە
قنجکردنەوە
قوتکردنەوە
قووڵکردنەوە
بە ووردی سەرنج دانە قسە یا چتێکی