تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داخکەردەی
(هەورا.): داغکردن
داخگا
شووێنی داغ. شووێنی دیغ و دێخات
داخڵی
(باک.)بەر کێشک
داخۆ
داخووا، ئاخۆ،(کە.،باد.)ئەیە
داخۆم
داخووا،ئایا
داخۆم
(ئەردە.):داخۆ، ئاخۆ، ئایا، داخووم، داخوو
داخۆواز
بخوواز، کەسێکە چتێکی بووێ و هەوڵی بۆ بدا. ئارەزوو، ئاوات،دڵخوواز، هەڵوەستاو، کڕیار، واتا، مەبەس، ویست،خووازبێنی.-کردن:خووازبێنی کردن، ژنخووازتن._ی:ویستنی چتێک و بۆی هەوڵدان. چتێکە، کە بەدووایدا دەگەڕێی
داخی بەجەرگم
داخیدڵم، داخی داخانام، داخی گرانم، پەککوو، حەیف، ئاخ، ئۆخ
داخی داخانم
داخی بەجەرگم
داخی دڵم
داخی بەجەرگم
داخی گرانم
داخی بەجەرگم
داخەر
کەسێ یا چتێکە، کە دەرگا و پەنجەرە و قوتوو و سندووق و چتی تر داخات. ڕاخەر
داخەکەم
بە پەرۆشەوە، حەیف، دەستی شکاوم، وای لەمن، پەرۆش، والمن ئەزۆ، پەکوو، داخم ناچی، داخی گرانم، داخی داخانم، ئاخ، داخی دڵم، بەداخەوە،داخی بەجەرگم، ووشەیەکە بۆ دەربڕینی خەفەت بەکاردەبرێ
داد
بەجێ، بەجێگا. قێڕین، فەریاد،هەللا، هاوار، هاواروداد،گازندە،شکایت؛_لەدەست بێگانە،(باک.)دایک
داد و بسەد
کڕین و فرۆشتن.(ئەردە.) داد و بست
دادا
(ڕۆژ.،لو.): نەنک.(ئەردە.) دایک. تایەن، دەدە
دادار
دادان
هاتنە خووار و نیشتنی باڵندە و فڕۆکە. دادانەوە، هێنانە خووارەوە، لێ هاتنەخووارەوە و تکان،دەڵاندن، توورە کە ماستە کە ئئاوێ دەدەڵێنی،_ی بارانە:دەست بە بارینێ کردن،_ی دڵۆپە: دەست بە دڵۆپە کردن،_ی گۆرەوی و ئیتر: دەست بە چنینی کردن،مەشق_: سەرمەشق نووسین،دێرێک لەسەرەوەی قاقەزێک نووسین تا قوتابی لەبەری بنووسێتەوە،_ی پێنووس:سەری پێنووسی قورقوشم تیژ و خۆشکردن بۆ نووسین، تاشین_ی ئارد و گەنم و ئیتر لە هێڵەک و بێژنگ مەبەس لە لێ هاتنە خووارییەتی، دادان، بەسەر_: دانەسەر.(باک.)پێوەدان، داخستن، ئاوورکردنەوە، هەڵکردن، بەخۆ_:بەسەر خۆ و ئیتر دادانی پەردە، لێفە، سەرپۆش، چارشێو و ئیتر
دادانەوە
هێنانە خووارەوەی پەردە و ئیتر، شۆڕکردنەوەی هەر چتێکی بێ.-ی پێنووس:دووبارە خۆشکردنەوەی سەری پێنووسە بۆ نووسین.-ی بارانە و بەفر: مەبەس لە جاری دووەم و پتری بارینی وانە.-ی قۆڵ وداوێن: هێنانە خووارەوە، شۆڕکردنەوە