تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دارخڕ
(ڕۆژ):پێوانی دەغڵە، کەداری بەسەر دا بهێنرێ
دارخەزنە
داردار
(باک.): گچکەی وی (داردارۆک)ە، لەشاخێدامێووژی بە لکەکانیەوە دەکەن لە هەموو جوورە مێووژێکی تا خەڵک بزانێ، کە چەند جوورە مێوژ هەیە
داردان
باخڵە،توومەدانە، ئەنباری دار. خنکاندن، لەداردان
داردایی
(باک.):پڕکردن،تەراز کردن
داردۆخووین
(باک.): داردۆخین
داردۆخین
داردۆژەنگ
(ڕۆژ.) ناونێرک،(هەورا.) نێرەژەن ، ناوێرک، ناودۆک، ناومێری، نێوی داری مەشکەیە
داردیدار
دارێکە وەهی مازووی دەچی و هەمیشە شینە
داردیلەکانێ
داردەست
چەمەک،(باک.): دارک،ڕۆتک، دەستەدار، گاران،س،ربست،سڤک، شەربات، دارێکی ڕاست و باریک و لووسە بە دەستەوە دەگیرێ ، گۆچان(جێگادەستی چەماوەتەوە). بەردەست،نۆکەر
داردەڵامە
(ڕەوا.): گەمەیێکی منداڵانەیە جووتە گوریسێکە لە لکی دارێکی دەخەن و دارێکی درێژیش دەخەنە نێوقەفی گوریسەکانەوە، کە بەرانبەری یەکتری ڕابوەستن و منداڵان سوواری دەبن، (جا.) داردیلەکانی،(هەورا.)دیلەکانێ
دارزریشک
(ڕۆژ): دارێکی گەورەیە وەکوو دارەزەیتوونی وایە
دارزەیتون
دارەزەتیوون
دارسان
(هەورا.): دارستان، مێشە
دارستان
(هەورا.): دارسان ، جەنگەڵ، لێڕ، لێڕەوار، نزار، ژڕە،بێشەڵان،شووێنێکە ، کە درەختی زۆری تێدا بێ، سا بەرداربێ یا بێ بەر
دارسمە(موک.،دەر)
دارکووڕە،(کۆ.)دارکونێرە،(هەورا.)دارەکەوە،(کۆ)دارکولێرە،دارکلۆرە،پەڕەوورێکە لە چۆلەکەی چکۆڵەترە،داران دەکۆڵێ و کرمیان تێدا دەبینێتەوە و دەیخوا.
دارسۆرک(کۆ.)
دارەبەڕوویەکە بە هەرمێ پەیوەند بکرێ، هەرمێکەش و دارەکەشی سوورن.
دارسەوڵە
بێڵێکە لە لۆتکەدا سەوڵە بەو لێدەدرێ
دارشکێن
داربڕە،داربیر.