تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داکێشان
(ئەردە.): کێشانە خووارەوە٬ ڕاکێشانی چتێک لەسەرەوە بۆ خووارەوە٬ شۆڕکردنەوە٬ داهێشتن. (ئەردە.): ڕاخستن٬ پان کردنەوە٬ پانەوکردن٬ درێژکێشان
داکەتن(باک.)
داکەوتن،هاتنە خووار،نزم بوون،داکەڤە:داکەوە.
داکەساندن
دامرکاندن،ئارام و هێدی کردن.
داکەساو
داکەسین
داکەفتن
(ئەردە.): داکەوتن٬ خووارکەفتن
داکەفتە
داکەوتوو٬ خوواربوونەوە
داکەفتەگی
هاماری٬ داکەوتوویی٬ چاڵایی
داکەلاندن
(ڕەوا.):داکەندن
داکەمار
شینشینک٬دایکەمارانە
داکەمارانە
شینشینک٬ دایکەمارانە
داکەناندن
داکەندن٬ پێداکەندن
داکەندن
لووچکاندن٬ هلبرن٬ بەرگ لەبەر خۆ دەرهێنان٬ داماڵینی کاڵا یا هێندێ خشڵی وەکوو ئەنگوستیلە و گووارە و ئیتر٬ داکەنین٬ (ڕەوا.):داکەلاندن٬ (باک.):شەلاندن٬ ژخووەدانین٬ ژخووەکرن٬ ژبەرڤەکرن٬پێداکەندن٬ داکەناندن
داکەنن
داکەندن٬ دەرهاووردن
داکەنین
داکەواندن
خستن. ڕوچوواندن٬ قۆپاندن٬ تەپق کردن
داکەوتن
ڕۆچوونی بان و زەوی و چتی تر٬ تەپەق بوون٬ تەپک بوون٬ قۆپان٬ هاتنەخووار٬ نزم بوونەوەی چتێکی بەرز٬ شۆڕبوونەوە٬ بەربوونەوە٬ کەوتنەخووارەوەی چتێک لە بەرزییەوە٬ نیرکەکە داکەوتووە:واتە نەوی بووە. دابین بوون٬ڕۆکەوتن٬ ڕۆتەفتان٬ دەست هەڵگرتن و وازهێنان لە کارێک:داکەوە:وازبێنە٬ دابین بوون بەو بەشەی کەهەیەتی. کەم کردن٬ پیربوون٬ بەناوەوەچوونی گیاندارە
داکەوتوو
چتێکە داکەوتبێ
درم داکەوتن
بڵاووبوونەوەی هەلامەتە لە شووێنێکیدا