تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داکەوتن
ڕۆچوونی بان و زەوی و چتی تر٬ تەپەق بوون٬ تەپک بوون٬ قۆپان٬ هاتنەخووار٬ نزم بوونەوەی چتێکی بەرز٬ شۆڕبوونەوە٬ بەربوونەوە٬ کەوتنەخووارەوەی چتێک لە بەرزییەوە٬ نیرکەکە داکەوتووە:واتە نەوی بووە. دابین بوون٬ڕۆکەوتن٬ ڕۆتەفتان٬ دەست هەڵگرتن و وازهێنان لە کارێک:داکەوە:وازبێنە٬ دابین بوون بەو بەشەی کەهەیەتی. کەم کردن٬ پیربوون٬ بەناوەوەچوونی گیاندارە
درم داکەوتن
بڵاووبوونەوەی هەلامەتە لە شووێنێکیدا
بەلاداکەوتن
تەقەداکەوتن
پەیدابوونی تەقە لە چەند لایەکەوە. قسەی ڕەقە، کە لە نێوانی چەند کەسێکیدا ڕوودەدات
چاوگەداکەوتن
دەمدانەوەو قووڵبوونی برین