تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خۆپێچدان
خێڵ بەندان
خەتدان
مەبەس لەدەرهاتنی مووی ڕیش وسمێڵییە.
خەفەتدان
خەندان
نێوی ئافرەتانە
خەنە بەندان
(هەورا.کە.) : خەنانە، شەوێک پێش بووک هێنانی ژنان بانگ دەکەن خەنەی دەبەشنەوە بەکۆمەڵ خەنە لە سەر و دەست و پێگرتن بە بۆنەی شاییەوە
خەوەردان
ئاگاداری دان . خۆرەتاودان ، هەتاودان
خەڵووزدان
خەڵووزان ، ڕەژوودان
دابڕدان
هەڵاواردن، دابڕین، دابڕاندن، جووێکردنەوە، لێکهەڵاواردن،پارچە ئاژاڵێک لە مێگەلێکی هەڵاواردن
دادان
هاتنە خووار و نیشتنی باڵندە و فڕۆکە. دادانەوە، هێنانە خووارەوە، لێ هاتنەخووارەوە و تکان،دەڵاندن، توورە کە ماستە کە ئئاوێ دەدەڵێنی،_ی بارانە:دەست بە بارینێ کردن،_ی دڵۆپە: دەست بە دڵۆپە کردن،_ی گۆرەوی و ئیتر: دەست بە چنینی کردن،مەشق_: سەرمەشق نووسین،دێرێک لەسەرەوەی قاقەزێک نووسین تا قوتابی لەبەری بنووسێتەوە،_ی پێنووس:سەری پێنووسی قورقوشم تیژ و خۆشکردن بۆ نووسین، تاشین_ی ئارد و گەنم و ئیتر لە هێڵەک و بێژنگ مەبەس لە لێ هاتنە خووارییەتی، دادان، بەسەر_: دانەسەر.(باک.)پێوەدان، داخستن، ئاوورکردنەوە، هەڵکردن، بەخۆ_:بەسەر خۆ و ئیتر دادانی پەردە، لێفە، سەرپۆش، چارشێو و ئیتر
داردان
باخڵە،توومەدانە، ئەنباری دار. خنکاندن، لەداردان
داغدان(باک.)
دالێدان
داندان
دانەدان بە باڵندان. (کە.): ئالک دان. دانەدان٬ شووێن ئەنباری گەنم. جڵەو شل کردن٬ جڵەوشۆڕکردن
دانەبەردان
(باد.): بەرەڵاکردن
داڵدەدان
پەنادان٬ پشتیوانی کردن
ددان
(بابا.): دان، (دەر.) دیان، (باکڕەوا.) دران،(فە.) دنان. خلێنە: خرێ، خرێنە، هاروو، کورسی، درانێنکورسی شەش لەسەرەوە و شەش لە خووارەوەن . کاکیاە: چووار لەسەرێن و چوواریش لەخووارێ. دڕۆک، درانێن ئارگووشکێ، دوودوون. بڕۆک: (کە.) ددانەپێشینیان ، ددانین براکوور. چوار لەسەرێن و چوارلەخووارێ. ددانم ددانم ئاگرێ واتە ددانە چیڕەمە، هەڵدەلەرزم، هەآدەچووقێم
ددان ئاڵبوونەوە
سڕبوونی ددان بە هۆی خوواردنی چتی ترشەوە
ددان ئێشای
(هەورا.): ددان ئێشە