تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرەوبڕی دانەوە
پێش ڕێی یەکێکی گرتن
دانەوە
گەڕاندنەوە٬ وێدانەوە٬ چتی وەرگیراو٬ دانەوە٬ خاوەندی٬ دانەوەی چتێک بە کەسێک دووبارە.هەڵکەندن٬ زەویەکە بدەرەوە:هەڵیکەنە. دوواوەدان٬ هەڵکەندن
وەڵام دانەوە
وەبندانەوەی برین
کولانەوەی برین و تازەبوونەوەی
ئاودانەوە
تیغی سووربووەوە خستنە ناو ئاو تا ڕەقبێ و بڕشت پەیدا بکات
ئاووڕدانەوە
بۆ ئەملاولای پشتەوە تەماشاکردن، هاووڕدانەوە، بۆ تەماشا هاووڕدانەوە. یارمەتیدان، کۆمەگی کردن، دەستگرتن، میهرەبانیکردن، ڕوودان، ڕووتێکردن
ئاووڕلێدانەوە
ئاووڕلێدانەوە
یارمەتی و کۆمەگی کردن، لالێکردنەوە، هێنان
ئاگربەردانەوە
ئاگرنان بە شووێنێکەوە تا بیسووتێنی
ئێقدانەوە
هێڵنجدان، قڕقێنەدانەوە، شەپۆلدانی قەرەباڵغێکی زۆر، کە لەبەر زۆری پاشەو پاش بگەڕێتەوە._کردنەوە بۆ ڕشانەوە: هێڵنج هێنانە خۆ، ئێقدانەوە، شێهەڵهێنانەوەی شت
بادانەوە
بادانی دوو ریس کردنیان بە یەک هەودا. گەڕانەوە، وەرسووڕانەوە، وەرگەڕانەوە، وادانەوە، بانین، چۆپکردنەوە. پەشیمان بوونەوە، پاشگەزبوونەوە. (دزە) کەناری پارچەیێکی خڕ بادەدرێ و لوول دەدرێ و دەدرووێ. (هەورا) هەڵنووچاندن، (موک) نوشتەوا، داگیرانەوە
بریسکەدانەوە
ترووسکەدانەوە، تیشک دانەوەی شووشەو چتی لووس و ڕوون لەبەر خۆر
بریقەدانەوە
تروسکانەوەی ئاوێنەو یا شووشەو چتی تر لەبەر هەتاوو چرا
بریقەدانەوە
برووسکانەوە، چریسکانەوە
بناغەدانەوە
هەڵکەندنی بناخە
بۆدانەوە
بەردانەوە
دادانەوە، شۆڕکردنەوە، لە حەواوە خستنەخووارەوە، کوورکردنەوە، فڕێدانی چتێک لەبەرزییەوە، تەکەرکردنەوە. بەردانی ئاوی گیراو
بەرپەرچدانەوە
بەرپەچدانەوە
قسە بردنە دوواوەی یەکێک بەقسە هێنانەوە بەسەری دا. بەروبڕی دانەوە لەڕۆینا. بەرپەرچدانەوە
بەرەوبڕدانەوە
پێش ڕێی یەکێکی گرتن
بەچاودادانەوە
بەڕوودادانەوە
تسدانەوە
مەبەس لە سەرنەکەوتنی یەکێکییە، کە لە ئەنجامیدا دەستی لێ هەڵگرتبێ