تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەلقادار(باک)
تفەنگی خەتخەدار
ئەمەگدار
بەئەمەگ، پەیمان ڕاگر، پەیمان بەجێهێنەر، کەسێکە چاکەو پیاوەتی لەگەڵ کرابێ لە یادی بمێنێ و نەیخاتە پشت گووێانەوەو ددان بە چاکەی چاکاندا بنێ
ئەویندار
بڕوانە: ئەڤیندار
ئەڤیندار
سەوداسەر، دڵدار._ی: سەوداسەری، دڵداری
بادار
(هەورادەر) ڤادار، وادار، (دەر) واووڵ، کەسێکە بای لە ئەندامی دابێ. باهێنە. هەوادار، بادی هەوا
باردار
گیانداری ئاووس
باسکەدار
باهوودار
مرۆڤی چووارشانەی بەخۆوە
باوەڕدار
بڕوامەند._ی: بڕوامەندی
باڵدار
پەڕدار، باڵندە، فڕندە، پەڕەوور، (هەورا) پەراوور، پەلەوەر، پەڕندە، مەلەوەر، گیاندارێکە، کە بە باڵ بفڕێ
بایەخدار
بەقادار، ئەمەگدار، بڕوادار._ی: بەقاداری، ئەمەگداری
بدار(باک)
کەسێکە ماڵ و سامان و نەوایەکی هەبێ، دارا
برووسکەدار
ترووسکەدار، (باک) بڕەووش، (ئاو) خشەئیتە، بریقەدار._ی: بریقەداری، بریسکەداری
بریقەدار
بروسکەدار، تریسکەدار، چریسکەدار._ی: برووسکەداری
بریندار
زینبری، زامدار، زەخمدار، زامار، کۆڤاندار._بوون: زامداربوون._کردن: زامدارکردن. بە چتی تازەو ساخیش دەڵێن، کە کونی تێ بووبێ و یا خەوشێکی لێ پەیدا بووبێ
بزنەشاخدار
بزنێکە شاخی هەبێ
بلۆقدار
پفکەدار._ی: پفکەداری
بندار
(باک) خانەوادە، جێنشین، نووینەر، بناوان، بنەوان. قاپ و چتێکە بنی هەبێ. کچێکە بنی هەبێ، کچێکە کچێنی هەبێ، خام، کەچێن. بنەدار، قەدی دار، ڕیشەدار
بنودار(هەورا)