تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داد
بەجێ، بەجێگا. قێڕین، فەریاد،هەللا، هاوار، هاواروداد،گازندە،شکایت؛_لەدەست بێگانە،(باک.)دایک
داد و بسەد
کڕین و فرۆشتن.(ئەردە.) داد و بست
بەگووێ دادان
خۆبەزەوی دادان
(ئەردە.) : خۆبەزەویندان
دادا
(ڕۆژ.،لو.): نەنک.(ئەردە.) دایک. تایەن، دەدە
دادار
دادان
هاتنە خووار و نیشتنی باڵندە و فڕۆکە. دادانەوە، هێنانە خووارەوە، لێ هاتنەخووارەوە و تکان،دەڵاندن، توورە کە ماستە کە ئئاوێ دەدەڵێنی،_ی بارانە:دەست بە بارینێ کردن،_ی دڵۆپە: دەست بە دڵۆپە کردن،_ی گۆرەوی و ئیتر: دەست بە چنینی کردن،مەشق_: سەرمەشق نووسین،دێرێک لەسەرەوەی قاقەزێک نووسین تا قوتابی لەبەری بنووسێتەوە،_ی پێنووس:سەری پێنووسی قورقوشم تیژ و خۆشکردن بۆ نووسین، تاشین_ی ئارد و گەنم و ئیتر لە هێڵەک و بێژنگ مەبەس لە لێ هاتنە خووارییەتی، دادان، بەسەر_: دانەسەر.(باک.)پێوەدان، داخستن، ئاوورکردنەوە، هەڵکردن، بەخۆ_:بەسەر خۆ و ئیتر دادانی پەردە، لێفە، سەرپۆش، چارشێو و ئیتر
دادانەوە
هێنانە خووارەوەی پەردە و ئیتر، شۆڕکردنەوەی هەر چتێکی بێ.-ی پێنووس:دووبارە خۆشکردنەوەی سەری پێنووسە بۆ نووسین.-ی بارانە و بەفر: مەبەس لە جاری دووەم و پتری بارینی وانە.-ی قۆڵ وداوێن: هێنانە خووارەوە، شۆڕکردنەوە
دادبەر
گازندەکار،گلیڤان، کەسێکە گلەیی بەر یەکێکی یا دادپرسێک
دادخوواز
داواکار، کەنۆ، دادبەر، کومکافر، دادخووا.-ی:دادخووایی، سکاڵاکردن
دادخووایی
دادخووازی
دادروون
دروونی چتێک بەسەر چتێکی تردا. مەبەس لە خەنجەر لە یەکێک دانیش لڵ کەسێکی
دادرەس
بە هاناوە گەیشتوو،بەهاناوەهاتوو، فەریاد ڕەس ،کاربەدەس._ی: فەریاد ڕەسی، هاوار و دادەوە گەیشتن
دادنووس
کەسێکە، کە بەسەر گلەیی ئەم و ئەو ڕابگا.-ی: نووسینی داد و گلەیی
دادوان
کەسێکە لە گلەیی و گازاندەی گشتی بکۆڵێتەوە، دادپرس.-ی: کردار و فەرمانی کەسێکە کە لە گلەیی و گازاندەی گشتی بکۆڵێتەوە
دادوبست
(ئەردە.): کڕین و فرۆشتن، خرید و فرۆش
دادوبێداد
هاواروداد، هەرا
دادوفوغان
دادوهاوار
داد و ڕۆڕۆ،هاواروداد، زارەزار، زاڵە، زایەڵە، (باک.) ئەنین.-کردن: زارین، زایەڵە کردن
دادووران
درووان
دادووراندن
دروون،دووراندن