تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزنەدۆخە
بزنێکە بۆ دۆو خوری و بەرەکەی بدرێ بە کەسێکی بەو مەرجە، کە لە دوواییدا تەنها بزنەکە بەساخی بدرێتەوە ماڵخۆی. لەهەندێک شوێندا بەزاوی بەکارەوە دەدرێ بە ماڵە ئاغایە یەکێکی تر کە دۆیەکەی بخۆن بەڵان، کە ووشکی کرد بزنەکە بە کارەوە دەدرێتەوە بە ماڵخۆی
بنداخە
قوونت بقووچێنە، کەسێکی لێی بقەومێ پێی دەڵێن
بندرخە(هەو)
بێندرخە، هەفتەی دووەمە لە هەشت هەفتەکانی زستانێ لە نێوەڕاستی بەندو مریەمدایە
بڕناخە
لووت، کونەلووت، ئەوەش لە بوڕنی توورکی وەرگیراوە
بێندرخە
بەرزۆخە
بەرززۆڵە
بەریخە
پارچەیێکە بۆ قایمی لە پێش ئێخەی دەدروون
بەریەخە
کوتە پەڕۆیەکە بۆ قایمی لە دیوی ژوورەوە وەبەر ئێخەی کراسی دەدرێ، (دەر) وەریەقە، (پیرا) بەربەروو، بەرزی
بەڵخە(ئەردە)
تاخە
پاکەت، بەستە، باقەیەک لە گەڵای تووتن و چتی تر، (باک) تاخ_کردن: تووتن لەسەر یەکتری دانان بۆ ووشک کردنەوە
ترخە
ترخ. تێکچوونی دەروون و ترشانی خوواردەمەنی لە چیکلدانەدا بەهۆی زۆر خوواردن و ئیتر
تورخە(ڕۆژ)
نەخۆشیەکە بەهۆی زۆر خوواردنێوە ڕوودەدات
تووپڵاخە
بە سەریەکدا کەڵەکە کراو، بە سەریەکدا هاتوو
تۆپڵاخە
تۆپڵاخ، تۆپەڵێک لە هەر چتێکی بێ
تەمخە(ڕۆژ)
(ڕۆژ) داخمە، دامغە. دروشمێکە بە داغکردن بە ئاژاڵانیەوە دەنێن تا بزر نەبن و بناسرێنەوە
جناخە
کرمەک، ژێر چەناخە، چتێکە لە قەیتان یا لە زێڕو ئیتر بە ژێرچەمەگەدا ڕایەڵ دەکرێ و هەردووک سەری بە قولاپ لە کڵاوی ژنان بەند دەکرێ
خەرمانلۆخە
لەسەر جۆخینێ دەخڵێکە بە خێر بە هەژاران بدرێت،خێر،یارمەتی، کۆمەگی،خەرمانلۆغە
خەلێخە
(باک.): بۆگەن ، زەدەدار
خەچخە جیلک
(ئاک.):داعبایەکە وەکوو مارمیلکەی وایە لە ئاودا دەژێ،نوختەنوختەی زەرد وڕەش وسپی پێوهیە.