تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەرمان
کۆمەڵە دهغڵێکە سوورە لەسەر جۆخین شەنە با کرابێ،جێز رەوسە،رفسە،بەدەغڵی درواو و کۆمەڵکراویش دەڵێن کە بۆ گێرە ئامادە کرابێ.-کوتان:گێرە کردن،-ماڵینەوە، خاکەرۆی خەمان.بریتییە لە چەند شارا لە چەند مەڵۆلە چەند دەستە جۆخین دارەیێک لە گەنم وجۆی درواو کە لەشووێنێ کۆمەڵکرابێ و ئامادەی کوتان و گێرەبێ. کەبۆجاری یەکەم گێرەی بچێننە سەری بۆجاری یەکەم پێی دەڵێن(قرشەکوت) . کە بۆجاری دووەم گێرە بکرێ یا جەنجەڕیپێی دەڵێن:ووردەکوت.کەبۆجاری سێیەم خڕکرێتەوە سەر یەکتری وگێرە یا جەنجەڕی لەسەر بگێڕدرێ پێی دەڵێن (تارمە).بۆجاری چووارەم کە شەنە باکراو سوور وخاوێن بۆوە پێی دەڵێن: (رەوسە) .کە رەوسە لەگەڵ سەپانی دابەشکرا(کۆمەڵ)ی پێ دەڵێن . لەدووای هەڵگرتنی کۆمەڵەکان ئەوەی ماوە(بنخەرمان)ی پێ دەڵێن.
خەرمان مانگ
(ئەردە.):خەرمانەی مانگ،ئاخڵە
خەرمانان
تەباخ، یەرمین ، ناوی مانگێکییە ، حوزەیران مانگێکە خەرمانی تێدا بە رهەم بێ. کاتی دروێنە و دانانی خەرمان.
خەرمانسوور
(ئەردە.):خەرمانی سوور
خەرمانشەن نەکریاگ
(ئەردە.):خەرمانی شەنە نەکراو
خەرمانلۆخە
لەسەر جۆخینێ دەخڵێکە بە خێر بە هەژاران بدرێت،خێر،یارمەتی، کۆمەگی،خەرمانلۆغە
خەرمانکوتیاگ
(ئەردە.)خەرمانی کوتراو
خەرمانگا
جێگای خەرمانە،شووێنی خەرمان و جۆخین
خەرمانە
ی گردی مانگ و رۆژ: گێرێکەلە هەورێکی تەنک لە دەرەوەی جۆخینە مانگ یا رۆژ پەیدا دەبێ نیشانەی بارانەیە،(هەو.)ئاخ،ئاخڵە،هێڵێکی گردە بە دەورەی مانگدا بە هۆی تەنکە هەورێکەوە پەیدا دەبێ گۆیا بە نیشانەی بارانەی دادەنێن.
خەرمشک
(ئەردە.): مشکی دەشتێ
خەرمووگ
(ئەردە.): موورووەکەرانە،موورگەکەر
خەرناز
نازکردنی یەکێک،کە لێی نەیەت
خەرنووک
(کە.):خڕنووک
خەرنگەر
مێشەکەرانە،جوورە مێشێکی زلی سەوزکارە کە بە ووڵاخ بنیشێ کلکی پێ قیت دەکات و لە تاوان تا لە تووانایدا هەیە هە ڵدێ
خەروا
(شا.) :ئەستوورکی ئاشەوانانە، چتی پەپکەی پانەوە بوو وەک پەنیر وهەنجیر و قیڕی پانکراوە.تۆتۆیە،کە لە ژێر ئاگریدا برژێنرابێ.
خەروار
کێشانە و پێوانەیە بۆ دەغڵ و دانانی ووشک کە سەد پووت (مەن)ە
خەرووزە
(لو.):کاڵەک
خەرویزە
(لو.)کاڵەک
خەروە
(بابا.):نانە هەنجیرە،(هەورا.)لەپۆرت
خەرپشت
قوڕو بەردێکە بە بن دیوارێکیدا بنرێ بەڵکوو قایم بێ،بەستن.