تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەفە خانە
خامۆشگا، جێگایەکی کپ و بێ هەست و خوستە
خەفەبوون
خامووش بوون،پشوو،خنکیان، تاسیان، هەناسە بڕان،کوژانەوە، فەتسین، کپ بوون
خەفەت
دلمایی، دڵگیری، دلمانی،خەم، پەرۆش، دەرد، جخار، جەخار، دڵمان، دڵگیربوون، دڵتەنگی، پەشێوی، دڵپرێ
خەفەتان
(ئەردە) داری سەولەی کەشتیوان.(ڕەوا،باک)هەوڵدان، تەقەلادان، خەفتیان. پەیوەندێکە لەپاییزاندا دەکرێ تا بەهاری سەوز نابێ لە بەهارێدا لەگەڵ دارە کە سەوز دەبێ، گەنمێکەپاییزێ بچێنرێ. کراسی شەڕێ، جوورە کراسێکی لە اوریشمی خاو دروست کرابێ لە کاتی شەڕیدا لەبەر دەکرا. جلکی شەڕێیە، کە لە بن زرێ لەبەردەکرا
خەفەتبار
پەژیو، دڵیڕ، خەمگین، پەرۆشدار، بارگران،دڵتەنگ، دڵکوڵ،تەمبار، پەشێو.-بوون: قژیلاندن.-ی دڵتەنگی، خەمباری
خەفەتدار
نەهارهزگ، خەفەتبار.-ی:نەهارەزگی، خەفەتباری
خەفەتدان
خەفەتکار
خەفەتەدەر، خامۆشکەر، کپکەر، بێدەنگ کەر.-ی خەفەتدەری،بێدەنگ کردن
خەفەخان
(هەورا):کۆخەڕەشە
خەفەکردن
تاساندن،خنکاندن، فەتساندن، پشوو هەناسە بڕین، کوژاندنەوە، خەفەکردن،کپ کردن، کوژتن ولە ناو بردن
خەفەکەر
خامۆشکار
شاخە خەفیاگ (ﺌەردە.)
کەوش٬ لکی دارێکییە لەژێر خۆڵ بنرێ و لە دووسەری بهێنرێتە دەرەوە.
شاخەی خەفیاگ
ئاخەفتن
بڕوانە: ئاخافتن
ئاخەفتیار
ئاخەفتەر، ئەو کەسەیە باخووێ
ئاخەفتەر
ئاخەفتیار، ئەو کەسەیە باخووێ
دڵخەفە بوون
دڵتەنگ بوون، دڵ کڵافە بوون، دڵداگیران
قابووخەفیشەک
قەوانە٬ قابوغەفیشەک
لێخەفتان
بەتەنگەوە بوون٬ هەوڵدان. لێ نەخەفتان:سەرسەرەکی
ژبەرئاخەفتن
(باد.):ووڕێنە کردن،قسەبزرکاندن