تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەر
(فە.):کەر،گووێدرێژ،هەر.
خەر سەک
کوللێرەی ئەستوور و زبر.گڵمەت ، گڵمتک، گڵ وگڵ.پارچە جلێکی قورس و ئەستوورە،سیپاڵی ئەستوور.
جێگەی خەرمان
مەبەس لەوەیە، کە یەکێک بیەوێ لە شووێنێکیدا بمێنێتەوە دەڵێ جێگەی خۆم خۆشکردووە
خەراج
خەرج،با ج،باجی میری،میرانە،میری،(باک.)خرار،تنراوێکی شاشی زبری موویینە زۆرترین تووتنی ڕشۆکی ووردەی تێدەکرێ،پترلە مووی بزن دروسدەکرێ.
خەراف
(باک.):ناعووری ئاوێیە کە ووڵاخێک بەدەوریدادەسووڕێ بەو هۆیەوە چەند سەتڵێک پڕ وچەندستڵێکیش بەتاڵ دەبێ.
خەرام
لەنجە،لارە،لارولەنج،شنە،قونە.
خەرامان
بەلارولەنجە،ئافرەتی شەنگ وشۆخ،شۆخ،نێوی ئافرەتانە.
خەران
(باک.):خەرەند،کەنداڵ وبەردانی بلند لە کەنار ئاوان.
خەربزە
(فە.):کاڵەک.
خەربۆک
(باک.):گرێ.
خەربۆک
(باک.)گرێدراو.
خەربەن
خەربەنگ،(باد.)ئەو کەسەیە داری سووتاندنی بە ووڵاخی دێنێ بۆ فرۆشتنێ.
خەربەند
گیایەکی بەرزە تۆویکی ووردی هەیە دووکەڵەکەی بۆئندامی قڵشاو پڕسوودە.
خەربەندە
(ئاک،ئام،باد.)کاروانچی،ووڵاخدار،قەتارچی. (کە،ئەردە،هەورا .)گیایەکە لە نێودەغڵیدا شین دهبێ،کە ووڵاخ بیخووات پێی سەر خۆش وبێهۆش دەبێ،غەربەند،زیوان.
خەربەنگ
زیوان،خەربەندە،کڕنک فەرەنگی،جوورە گەرچەکیکە،خەربەند دەسووتێنرێ بۆ ئەوەی دووکەڵی بچێت بە ئەندامی قەڵشاوە سوودی لێ دیتراوە.
خەرت
(باک.):شەکەنێرێکی یەکساڵانەی خهساوە تا دووساڵان-یپێدەڵین،بەکووری خەساویش هەر دەڵێن-.(هەورا.)خرت،مازماز.مەتەوکەوان وتیغێکە دارتاش داری پێ خڕ ولووس دەکات.(موک.)جوورە کەرەستەیێکی دار تاشییە داری پێ خڕدەکرێ.لە-دران:خەرتین،ڕزان،خوران،لە-دان:خرتاندن.
خەرت لێدەر
خەرتکەر،خەرتگێڕ
خەرتا
جوورە شەڵتەیەکی گەورەیە وەکوو ڕەشکەی .
خەرتاندن
ڕنین،لەخەرتدان،کڕاندن،لووسکردن،سووانەوە.
خەرتکەر
خەرتلێدەر
خەرتین
لەخەرتدان،خوران،کڕان