تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خوردە گیر
ڕەخنە گڕ.-ی: ڕەخنەگیڕی
خوردەبین
ئاستەم بین، میکرۆسکۆپ،ووردبین، ووردە بین.-ی:ووردە بینی
خوردەمەنی
(باک.): ووردە، خورە، ووردەواڵە
خوردەناس
ووردەناس.-ی: ووردەناسی
خوررەم
بەلیزمە هاتنە خووارەوەی بارانەیە، ڕەهێڵە،ڕهێڵە
خوررەمە بارانە
لێزمە، لەنگێزە، هوورم، شینە باران، رێژنە بارانە، (باک.) پزووک، تاڤی
خورزم
خورس
ناوی هەریمێکی کوردانە کە چەند گوند و شینایی و ئاوی تێدایە لە لای رۆژاوای ماردینێیە
خورسەک
(ئەردە.): خورسگ، دارێکە هەر لە خۆیەوە سەووز بووبێ
خورشت
خورش، ئاڵۆش، خورانی لەش، خارشت
خورشید
هەتاو، خۆر ، ڕۆژی ئاسمانێ
خورشیدی
جوورە گۆرانییەکی خۆشی کوردییە. جورە قاقەزێکی سپی و لووسە وێنەی هەتاوی تێدایە
خورشیدی خاوەر
پەڕتووکێکی کوردی دڵداریە وە هەڵبەستراوە باسی سەودا و ئازایی و بە ئارەزوو گەیشتنێ دەکات. خۆرێ رۆژهە ڵاتێ
خورما
بەری دارێکە گەرمانییە خۆی زەرد و رەش و سوور باوە و زۆر شیرینە ، دارەکەی هەمیشە سەوزە،گەڵاڕێزانی نییە، گەڵای وەکوو گەڵای قامیشە بە ژن و قەدی دارەکەی تووێژاڵ تووێژاڵە و وەکوو داری تر بە کاری دار تاشی نایەت،لەکاتی ڕشانەوە و بەرگرتن دا تا تۆوی نێرەی پێوە نەکرێت بەر هەلناپێچێ خورماش وەکوو ترێ جووری زۆرن. خورمە
خورماو
(هەورا.): خورما
خورماوڕۆن
خورماچیچان
(دەر.): خاشخاش