تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بارخستن
بار هێنانەخووار. باڵ ڕاکێشانی مریشکەو کەڵەشێرە، کە لەسەر تەنیشتی ڕابکشێ
بیرخستن
خستنە یاد
بەرخستن(ڕۆژ)
بەرهاوێژتن. منداڵ یا بێچوو بە مردوویی فڕێدان. بەراویژتن. خستنەپێش، پێشخستن
بەرڕەتخستن
بەرگیرخستن
پەیداکردنی چتێک و خستنە ژێر دەست
بەرەوخستن
بەقنگاخستن
دوواخستن و خستنە پشت گووێی کارێک
بەچەخستن(فە)
تاخستن
نیشتنی خڵتەی شلەمەنی
تاکەوەخستن
تێخستن
تێ ئێخستن، چتێک لە چتێکی ترەوە بخرێ و قایم بکرێ:_ی پێدەڵێن، لێ قایم کردن. چتێک لەناو چتێکی تر نان، کە قووڵ بێ، تێ ئاویژتن، خستنە ئاو. کەسێک تووشی ڕووشەو گێچەڵ و کارەسات کردن. سەماوەر_: ئاوو ئاوور لە سەماوەر کردن، سەماوەر تێئاوێژتن. تووشی زیانکردن. پێ دۆڕاندن؛ فیسارەکەسم لە قومارێدا تێخست
تێکخستن
تەنافی جل هەڵخستن
ڕستەیێکە کاڵای تەڕو شۆراوی لەسەر هەڵدەخەن
تەنوورداخستن
هەڵگیرساندنی ئاگر لە تەندوورێدا بۆ نان پێکردنێ. مەبەس لەوەشە، کە چەند کەسێک کۆ ببنەوەو خراپە باسی یەکێک بکەن
تەگەرە تێخستن
تێکدانی کارو دوواخستنی
جفتە هەڵخستن
خووارەوخستن
(ئهردە.): خستنە خووارەوە
خۆخستن
خۆ کەواندن، خۆفڕێدانەخووار
داخستن
لەدەست کەوتن، گاڵەدان، دایەخستن، دادان. کڵۆم کردن، قایم کردن، دەرگابەستن، ئەرەووستەی قایمکردنی، ئەڵقە ڕێز و قفڵ و شمشیرە(گۆڵە.)ی دەرگا و چتی تر لێدان. ڕاخستنی ڕایێخ و حەسیر و چتی تر (هەورا.)ئەرەووستەی هێنانەخووار و دادانەوەی پەردە و ئیتر.نزمکردن، بردنە خوارهوە، هەڵکەندن و چاڵکردنی شووێنێک لەزەوی (بناغەی دیوارەکەی داخست) تەندوور-: ئاوور تێدا کردنەوە و گەرمکردن.فڕێدان. بڕین، داپاچین.داشکاندن، بەڕەڵاکردنی ئاو
داوداخستن
داونانەوە٬ تەپکەنانەوە