تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەڵۆختە(باک)
چارشەو یەکتەختە
چارشێوی یەکتەختە
چەختی چۆپان
ڕەختخاو
پێخەو، نووێن
ڕەختی خەو
پێخەو، نووێن
کووکووختی
جوورە کۆترێکە.
کوکوختی
باڵندەیەکە وەکۆتری دەچێ٬ کە دەخوێنی دەڵێ کوکوختی٬ ڕەنگیشی شینە.
کۆختە
قۆختە.-ی ماسی گرتنێیە
یەخترمە(باک.)
یەختە (باک.)
وڵاخێکە خەسابی٬ ئێختە.
ئاوەرخت(زەن)
ئەنداخت
بارانی ناوەخت
بای سەخت
(باک) باێ گوڕ، باوەرەک، بای زەمەن
بێ بەخت
بەدبەخت، چارەڕەش، ئاوان، تەپڕەش، ناپاک._ی: بەدبەختی، چارەڕەشی، ئاوانی، تەپڕەشی، ناپاکی، نهێن بڕی
بێ وەخت
کاتی ترس و تەنگانەو بڤە، نیوەشەوێ مەچۆ دەرەوە. کاتی ڕۆژاوایە، ئێوارە، خۆرەزەرد، زەردەمابی. بێ دەرفەت، بێ پەردژ، بێ دەسڕەس._ی: لەکاتی ڕۆژاواو زەردەپەڕێدا
بێخ درەخت
ڕەگ و ڕیشەی داران
بەخت
بەخت نەمەنە(هەورا)
بەخت وەرگەڕان
بەخت وەرگەڕاندن
چارەڕەشکردن
بەخت وەرگەڕاو
بەدبەخت
کێمکەتی، گوین، (باک) کەربەتلی، کەزیکوور، دلبئێش،(باک) کزۆک، چارەڕەش، ڕۆژڕەش، خۆڵبەسەر، خاک بەسەر، پرنسی، قەمشقە، کڵۆڵ، بەلەنگاز، کوڵۆڵ، بۆژە، (باک) پەپووک، بووژما، بووژمان، بەتار، (باک) بلەنگاز، پەرێشان، خەمناک، شەلب، هەزار، بێ دەستەڵات، سەڵا، گرداڤ، وێزار، بەدچارە، بەدنگین، سیاتاڵە، سیاچارە. ستەمکار، زۆردار، زۆر خراپ
بەدبەخت خۆم
بەرباخت
بەربەخت، کچێکە کاتی شووی هاتبێ
بەربەخت
گەورەکچ، کچێکە گەیشتبێبە سەردەمی مێردکردن، (باد) گەوگ]مری
توخت(باک)
سەنگی، (50) درهەمییە، سەنگایێکە بەرانبەری (50) درهەمییە
تەخت
تەختی میرو خونکارو پادشایان. پای_: شووێنێکە، کە تەختی میری لێیە. تەختی نووستنێ: چارلنگ، هەرزاڵ. تەختی لەسەر دانیشتنێ، (لو) چارپایە. تەواو، بێ کەم و کووڕی._بوون: تەواوبوون._کردن: تەواوکردن. زەوی یا سەربان یا چتێکی ڕاست و پان و ڕێک و پێک، (باک) ئاران. قووڵایی هەر شووێنێکی بە ئاو یا بە گڵ پڕ بکرێتەوە دەڵێن_کرا. ڕێک، تەراز، هامار. (باک) تەختە. تەختی بووکێ، پەردەی بووکێ. پڕ، لیپاو لیپ، لچان. (هەورا) تات، کچێکە پارچە گۆشت یا ئێسکێکی لە نێو ئەندامی شەرمی دابێ و پەکی کونکردنی بخات
تەخت بوون
ڕێک بوونی شووێنێک، کە مەبەس لە نەمانی گرێ و قۆرت و بەرهەڵستیشە لە کارێکیدا
تەخت خاو(ئەردە)
تەختی خەو