تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جۆداس
قەڵاس، قومام، گیایەکی کێوی زبرە وەک جۆ وایە بەڵام شیرەی کەمەو گوڵەکەی دان ناگرێ، برژانگی گوڵەکانی لە چاوی ئاژاڵ یا ووڵاخ بدات برینداری دەکات ماوەیەکی ئاوی پێدا دێتە خووار
جۆدان
کاکیلەی ووڵاخی بەرزەو ڕەشەووڵاخانە، جوورە گرتجییەکە لە ددانی ووڵاخی یەکسم دا جۆی پێدەهاڕێ. کوخڵ: ک سەرپەرشتی مەرەزەی بکات. جۆدانە، بە دانکەوتنی ووڵاخە بەهۆی دانێکەوە زەدە بووبێ و دانی پێ نەخورێت
جۆدانە(ئەردە)
جۆدان، ئەنباری جۆیە
جۆدرەو
کاتی دروێنە هاتنی جۆیە. مانگی حوزەیرانییە
جۆر
چەشن، شێوە، لف، وەک، یاسا. (باک) گیایەکە
جۆراو
گۆرەوی. کڵاشێک بنەکەی لە چەرم بێت
جۆراوجۆر
جوواروجوور
جۆری
گوڵێکی بۆنخۆشی جووانە، وەک قەسپەڕ بەڵان بچووکترو ڕەنگی تێرترە
جۆرەجۆر
جۆرەیی(ڕەوا)
جوورە نێرگزێکی شەست پەڕییە، دارێکە بەرەکەی خڕو سوورو ووردە هەر کەسێکی حەوت دەنکی لێبخوات تا حەوت ساڵان چاوی نایەشێ، شوولکیشی لە ملی ووڵاخی پسکدار بکرێ چاکی دەکاتەوە
جۆزان(باک)
گووێزان
جۆزەرد
جۆزەردان، کاتی دروێنەی چۆیە، کاتی پێگەیشتنێیە
جۆش
کوڵانی شلەمەنی و ئیتر، خرۆش، گەرم بوونی کەللەی کەسێکی، به_: جۆشدار، بێ_: بێ خرۆش. جوورە خشتێکی قورسی شینکارە، کە زۆر سوور بووبێتەوە. چەسپ، ئەودووانه_دراوون واتا پێکەوە نووساوون
جۆش سەندن
کوڵینی شلەمەنی لەسەر ئاوور. گەرم بوونی یەکێک لە کارێکیدا، مەبەس لە تاو سەندنی جیهانە لە هاوینێدا
جۆشان
کوڵان، خورۆشان._دن: کوڵاندن، خورۆشاندن
جۆشدار
بەجۆش._ی: بەجۆشی
جۆشدان
جۆشن
کەسێکە بە جۆشبێ و خۆی لەم و لەو هەڵبسووێ
جۆشڕەبە
ئەو جۆیەیە، کە لەکاتی گوڵکردنێدا ئاوی تێزابێ بەڵان هێشتا دەنکی ڕەق نەبووبێ، فەریکە جۆ