تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قیتەقیت کردن
ملقوتکردنەوە و تەماشا کردنی یەک لەدوای یەکتری
قیتەوەبوون
قیت بوونەوە٬ ڕاست ڕاوەستان
قیتەڵ
گیانداری قوتی پچکۆڵەی نەشمیلە
قیتەڵە
قیسکەتەنگ
(هەو.):بێ چیکڵدانە
قیڕتەبەق
(هەورا.): تەپڵەک٬ قەرتاڵە یا سەلەیەکە پێستی بەڕوودا گیرابێ و قیڕەتاو کرابێ
قەتەتاوێر
(ڕۆژ.):قاتەتاوێر٬ زنجیرەی تاوێر٬ تاته٬ تاوێر
قەرتەل
(باک.): خەرتەل(باڵندەیەکە)
قەرتەمێر
(باک.): مرۆڤێکە لە نێوانی جحێڵی و پیری دایه٬ بە هی 60 ساڵیش دەڵێن
قەرتەڵە
(هەورا.): قەرتاڵە
قەستەقول
قەستەم
(کە.):پەشتەماڵی ڕەنگینی ئاوریشمی کووێستانییە
قەلیشتەک
قەمتەر
جوورە لغاو و زار بەندێکە لە دەمی سەگان و ئێستر و مەیموون دەکرێت٬ پۆزبەن٬ دەم بەس تا چت نەخۆن و سەگ و مەیموونیش نەگەزن.-بوون: ببرێتییە لە زۆر ڕژدی یەکێکی بە جۆرێک کە دڵی نەیەت هیچ بخووات. –کردن: قەمتەر خستنە ناو دەمی سەگ و مەیموون و ئێستر و ئیتر بۆ دەمکوتکردنی یەکێکیش بەکاردەبرێ.-ی: مەبەس لە کەسێکییە زۆر ڕژد بێ هیچی بەدەمیدا نەچوو بێ
قەمتەرە
(موک.):بڵندایی و تخووب و سنووری نێوانی دوو زەویانە سا لە بەرد یا لە گڵ دروستکرابێ٬ (ڕەوا.):چیله٬ (باک.): بەلک٬ بەنک. لە شێوەی موکریانی کۆندا ئاوێکە وەسەرەوەی پردێ بکەوی و بەسەریشیدا تێپەڕێ. بەرگرتنی جۆگەلە ئاوە بە قات قات بەرد و گەڵاو گیا و پلووسک دانانە لە هەموو چینێکیدا تا ئاو بە هێواشی داڕژێتە خووارەوە و زەویەکەی دا نەدڕێ
قەنتەر
دەست بەند٬ سەربەند٬ پاشبەند٬ بە دوو سەرە بەستنەوەی ئەسپ
قەنتەرە
(باک.): کەشتی نووح٬ سەرچاوەی ئاوی
قەوورهەڵتەکانن
گۆڕهڵتەکاندن
قەڵتەبان
شڕوشڕۆڵ٬ پیس و چڵکن٬ شل و شۆڵ٬ بێ شەرم٬ (هەورا.): ڕیپال٬ مەردومی نەفام
قەڵەمتەراش
قەڵەمتراش٬ قەڵەمبڕ