تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەردقتەر
سەرنووسەر.سەروکیدیوان.یەکمین ناولەلزگە (لێستە) دا یالەناو پەڕاو و پەڕتووکدا
سەرناش بنتەڵاش
سەرپەڕۆ٬ بن پووش٬ سەران ناوی گوندێکییە لەسەر چیایەکیە.
سەروپۆتەڵاک
سەرڕشتەدار
لێهاتوو. توانا- داری: توانایی. لێهاتوویی
سەرکۆتەڵ
خآت وخەوش ودرشتەکانی دەخڵو دانە،کەدووای لە دابێژرانی لە نێو بێژیگێدا دەمێنێتەوە،سەوکۆت،سەرکۆزەر.
سەرەتەر
(ئەردە): سەربەرەو خووارە
سەرەتەشی
(کە.): کەللەی دووک٬ سەرێکی دارینی گردی ئەستوورە بە سەری کلکە تەشییەوەیە بۆ تەشی ڕستن
سەڵتەدروو
کەسێکەهەر سەڵتە بدروێ.
سەڵتەزەلام
تاکە کەسێکە بەبێچەک و«ێبوواربێ.
سەڵتەیی
فەرنجی سەڵتەیی ئەویە درێژی بەقەدەر سەڵتەی بێ.
شاتەشات (کە.)
قیڕەقیڕ٬ هەراهەرا.
شاتەڕە
گیایەکی ناسراوە کەمێکی لەنێو کاسەی ئاودا بکوڵێ و تەنها قوڵتێکی بدات دووایە (24) کاتژمێر لە ناو ئاوەکەدابێ تا باش تام بداتەوە ئەوانەی ووشکە بیرۆ یا تەڕەبیرۆ و خارشتیان هەیە چەند ڕۆژێکی بەیانیان لە خورینی نیو بەرداخ لە ئاوەکەی بخۆنەوە دووای پاڵاوتنی. خۆ ٬ کە بە ئاوەکەی مەڵحەم دروستکرێ لە شووێنی بیرۆ و خارشتی بدەن زۆر باشە ٬ جا بۆ مەڵحەم دەکوترێ و دەکوشرێ و بە ئاوەکەی مەڵحەم دروست دەکرێ.
شاییستەکار
چتێ یا چەند چتێکە، کە ببێتە هۆی شایان ولێ وەشانەوە بۆ چتێکی تر. ـ ی: بوونە شایان و لێوەشانەوەی چتێ یا کسێ لە چەند چت یا چەند کەسیکی تر.
شاییستەی
شتەغالی(باک.)
شتەغلین (باک.)
شتەغالین.
شتەو
شتەی (هەورا.)
سوشتن.
شفتەزێ
(هەو. ، جا.) ژنێکە هێشتا منداڵی لە شیری نەکردبێتەوە و ئاووس بێ و بزێ و شیری کۆن و تازە یەکتری بگرێتەوە. بڕوانه: شفتەژێ.
شفتەژێ (هەورا.)
ژنێکە هەموو ساڵێکی بزێ و زۆر زگان بکات، کە هێشتا منداڵی لە شیر نەکردبێتەوە.