تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەتەنە سووران
ئاهنگ وشادمانێکە کە بە هۆی خەتەنەوە دەگێڕدرێ،خرووسەبڕان.
خەتەنە کردن
پێستی چوو(جووک)ی کوڕان بڕین.
خەتەنە کریاگ
(ئەردە.):خەتەنەکراو.
خەتەنەکەردەی
(هەورا.)خەتەنە کردن.
خەرتەل
(هەو.):داڵ،داڵاش،قەرتەل.
خەرتەڵە
خەرددڵ،خرتەڵە.(کە.)گیایەکی بەهاری وپاییزییە لە کەنار ئاوان شین دەبێ ودەخورێئەژنویەک بڵند دەبی گوڵی تۆپێکی بڵاوو زەردە،بەڵان لە پاییزاندا گورمزەی پێدەڵێنوگوڵی شینە. گیایەکی گەڵا پانی بەهارییە وەک گەڵا توور وایە بەڵام ئەم سەلکی نییەو تامیشی هەر وە تامی تووریدەچی.
خەستەخانە
نەخۆشخانە ، تیمارگە ی نەخۆشگە ، شووێنی تیمارکردنی نەخۆش.
خەستەر
خاستر،باشتر.
خەستەوی
جوورە خوومایەکی نەرمە دەکرێتە حەلانەوە: ناوپووش.
خەستەک
چتێکە چتی زۆر شینی پێ دەچووێنرێ وەکوو دەلین: دەڵێی خەستەکی شینە.
خەوتەقین
خەڵووزەتەوەنی
(هەورا.):ڕەژووی بەرد
خەیاتەکێش
جوورە دەرزیێکی گچکەی کون بچووکە پتر خەیاتەی پێوە دەکرێ
خەیاتەی جندۆکە
داو و تەڵێکی باریک و درێژەلەکاتی گەرمایە دا لە نێو هەوا دا دەبیندرێ
داتەقاندن
بەپەلە و دەستوبرد نووێژکردن؛ نووێژەکەت داتەقێنە
داتەمیان
(ئەردە.): داتەمین، تەمین، تمیان، پشێویان، پشێوبوون
داتەمین
(ئەردە.): خەم وتەم و خەفەت داگرتنی کەسێک، داتەمیان
داتەپاندن
ڕووخاندن، تەپاندن،ڕۆچوواندن، داهێناندن، دانماندن
داتەپین
تەپین،ڕۆچوونی زەوی سستەک و سەربان و ئیتر،دانمان،داتەپان، داهاتن، نزم بوونەوە و داتسانی بان و گووێسووانە. مەبەس لە پیربوون و بەناواچوونی گیاندار