تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەپڵەک
(ئەردە) قونە، گونیە، (ئەردە) بەس. پارچە ئاسنێکی باریک و تریک و درێژووکە یا سێ سووچە لە شووێنی شکاوی کورسی و مێزی دەدەن تا قایم بێ. قەرتاڵەی پێست بە ڕوو داگیراوە. (هەورا) قیڕ تەبەق. سەرەدارێکی درێژکۆڵەیە دەخرێتە سەر کۆڵەکەو نێرگەی لەسەر دادەنرێ، (ئەردە) کۆماجە. (ڕۆژ) چەرمێکی خڕە کوندەو مەشکەی پێ پینە دەکرێ. تەپەی ئارەقچنی. (کە.، جەبا.، ڕۆژ) زنج، کووخێکە ددیوارەکانی لە خشت و قوڕ یان لە بەردو قوڕ بێ بەڵان سەربانەکەی بە پووش و قامیش و هەڵاش گیرابێ. ژێرجگەرە، ژێر جغارە گچکە
تەپڵەکی ڕۆژ
گۆی ڕ.ژێ، گۆی خۆر
تەپڵەگووێنی
جوورە بنەگووێنییەکە بە حەردیدا پان دەبێتەوه و که تیرەی جەباری لێ پەیدا دەبێ
تەپۆ
(باک) فیڵزان، فێڵباز. (خۆ) جوورە مێشوولەیێکی باڵدرێژەو پیس پێوەدەدا. پۆرگ
تەپۆنکە
تەپۆکە
تەپۆڵووک(دەر)
تەپۆڵکە
گردی چکۆڵە، تەپە، کۆسپایی ناو زەوی، تەپ. (باک) گردۆڵک، گووپک. (ناو) خرابە. (ڕۆژ) تەپڵاک. گرا، تەپەڵووک، هەردەم، هەرەم، گردەڵووک، کۆسپایی زەوی._ی سەر چیایان: بەراز، بازگە، ترۆپکە
تەپۆڵکەتەپۆڵکە
تەپودۆڵ، هەورازو نشێو، زوورگ
تەپۆڵۆک
تەپۆڵۆکەی کێوان، سەرسەرەوەی کێوان. تەپاڵەیەکە، کە بۆ سووتاندنی پانکرابێتەوە. تەپاڵەی ناو زەوی
تەپی لێ ناکوتێ(ئەردە)
نایزانی، سەری لێدەرناکا
تەپیان(ئەردە)
تەپین، قۆپان. ئاخزان، تێ پەستاوتران. پڕکردن
تەپین
ڕۆچوونی بان و هەموو شووێنێک، کە ژێری لوڵۆڵ بێ لەبەر قورسی. قۆپان، قۆپیان. نزم بوون، ڕۆچوون، داهاتن. داتەپین، ڕووخان، تەپان، هەرافتن._ی کاڵەک و شووتی لەبەر کۆنی._ی مەردوم لەبەر پیری. لێدانی دەمار. (باک) دەنگی لێدانی دەستە، تەرپین. دڵە تەپێ، دڵە لەرزێ
تەپیک
قابێکی ناوونجییە
تەپیە
دەنگی کەوتنی چتێک و دەنگی پێی ووڵاخ و زەلام، ترپە
تەپە
دارێکی گردی لووسە بە بن میچەوە ڕایەڵی تەونی دەخرێتە سەر. تەپەی ئارەقچن، تەپڵاک. پارچەیێکی خڕی نێو کەللەی ئارەقچنێیە، دەنگی چتێکی نەرمە لە کەوتندا. (جاهەورا) گرد، تەپۆڵکە. قەڵات
تەپەتڕە
منداڵێکی تازە پێهەڵگرتووە کە زوو زوو بکەوێ