تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەپ و هۆڕ
تەپەتەپ و هەراو هۆریا
تەپارک(زا)
قوڕوشیاکەیەکە تێکەڵ کرابێ و دەمی کووەری هەنگی پێ سوواخ درابێ
تەپان
تەپین، نزم بوون، ڕۆچوون، داهاتن، ڕووخان، داتەپین. تەپین. تەختەیەکی ئەستوورە لە دارە بی یا گووێز دەخرێتە ژێر بەرداشەکەی بنەوە، نێوەڕاستەکەی نەختێک قووڵە ئاسنێکی خڕی وەکوو گوللە تۆپی لەسەر دادەنرێت گوللەکەش قووڵە بستەکەی لەسەر دادەنرێت، خووانکەی ئاش، ئەو شووێنەیە (مۆرە سەنگی) لەسەر دادەنرێت و لووتی بۆ سکیشی دەخرێتە سەری. (ڕۆژ) تەختەیەکیشە، کە وەژێر ڕێسمەی دەرگا دەدرێت لە ژێرەوەو سەرەوە، گرێژەنەی دەرگا. (موک) زل، قورس، سست. تەنبەڵ. (ڕۆژ) تەپاو تەپ، تەپ. (زا) گەڵالوتک
تەپاندن
قۆپاندنی بان و هەموو چتێکی، کە ژێری بۆشبێ. تەپەلێهێنان، لێدان. ئاخنینەوه و پڕکردنەوەی چت. لە کاتی خوواردنێدا زۆری تێ مەتەپێنە
تەپانچ(ئەردە)
تەپانج
تەپاوتەپ(ڕۆژ)
تەپ، تەپان. کەسێکە زگی باوسێ و بپەنمێ یا با بکات بەهۆی خوواردن و ئیترەوە
تەپاڵدان(ئەردە)
تەپاڵەدان
تەپاڵە
دەوەدەشتی، دەوەکێویلە، شیاکەی ووشکی ڕەشە ووڵاخانە، تەپڵە، ساهەک. (دەرهەرکۆ) سەرگین. سەنێر. (باک) کۆخە، تەپەرۆشک. (هەورا) سەورۆ. (دەرباد) لاس، سەرگین. (زەن) سەهەن. (بادکە) تەپک. تەپۆڵکەی گچکە
تەپتەپ(باک)
لێدان._ا دل: لێدانی دڵ، دڵ لێدان
تەپتەپان(ئەردە)
تەپەتەپکردن
تەپتەپە(دزە)
ئەستوورکی ساجی. (هەورا) نانی دەستی
تەپخ
شووێنێکە ڕووخابێ و تەخت بووبێ._بوون: ڕووخان، تەخت بوون._کردن: ڕووخاندن
تەپدان(ئەردە)
خڕکردنەوه و کۆمەڵکردنی چت. تەپدانەسەر. خڕبوونەوەو کۆمەڵبوون: ڕانەکە گورگیان بەدی کرد تەپیاندایە سەریەک. گەیین، بەسەردا زاڵ بوون
تەپدانەسەر
هەڵمەت بردنەسەر چتێک و داگیرکردنی
تەپساندن(باک)
پانکردنەوە، ڕاخستن، تەنککردن. لێدان، کوتان. بتەپسینە
تەپسی
ژێر جغارە. تەشپی، دەفرێکە وەکوو دەوری پان و گچکەیەو وەکوو لەنگەری لە دار دروستدەکرێت