تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەقلە
کڵاو، تەقیلە، یەکەمین بەری هەنجیرییە، کە بەناکامی هەڵیدەوەرێنێ
تەقن(باک)
قوڕی زۆر، قوڕ. (باک) هەند، بڕ، نەخت، تەقنەک چووم: هێندێک چووم
تەقناندن(باک)
لە خیزیدا ڕۆچوواندن
تەقنین(باک)
لە خیزیدا ڕۆچوون
تەقوو
بەڵکو، نەکوو، نەبادا، مەبادا، نەوەکوو. ووتەیەکە ترس نیشاندەدا وەکوو دەڵێن: بۆچی بەو شەوە بڕۆم_ڕووتیان کردن،_ڕووتم کەن
تەقوپۆق(ئەردە)
تەق و تۆق(چەکان)
تەقکردن
تەقڵە
سەرمەقولات. به_ڕۆیشت: یەکڕکێف و ڕاستەخۆ ڕۆیشت و غاری دا. گەمەیەکی کوڕانە. خۆ هەڵگێڕانەوە بەسەریدا. کەڵبە هەنجیری نەگەیشتوو. (ئەردە) جریت، جلیت
تەقڵەباز
تەقرەقووچباز، بە مرۆ، باڵندە، یا فڕۆکەیێکی دەڵێن، که_بێ. ساختەچی، فێڵباز. کۆتری_: کۆنرێکە لە حەوادا تەقڵە باش لێبدات، بۆ کەسێکی واش بەکار دەبرێ._ی: تەقرەقووچبازی. گەمەیەکە
تەقڵەلێدان
تەقڵەکردن، لەسەر زەوی یا لە هەوادا سەرمەقولات لێدانی مرۆ و باڵندەو فڕۆکان. بەسەردەستاندا، تەقرەقۆچ
تەقڵەکردن
تەقی
چەکەکە تەقی._ئاووردرا. یەکێکی نەدیو هەڵات و ڕەوی
تەقیاو
تەقیاگ
تەقیو، تەقێنراو. دانەوێڵەیەکە تەقێنرابێتەوەو دابێژرابێ
تەقیلین(زا)
تەقیلە لەسەر تەقیلە
جوورە گەمەیەکە، کە چەند کەسێک بە خڕی دادەنیشن، وەستاکەیان لەو کاتەدا دەڵێ: تەقیلە لەسەر تەقیلە هەر کەس نەیبێ زەلیلە، پشکۆ لەسەر سەبیلە
تەقیلە(جا.، هەورا)
تەقین
پەیدابوونی ئاوی زۆر لە کانی و کارێزاندا لەکاتی بەهاراندا. دەنگی ترازانی جومگەی گیاندار. دەنگی قۆڵنج شکاندن. تەقان، ترەکین. تۆقیینی چەکان، ئاووردانی دەمانچە، تفەنگ و تۆپ و ئیتر، گڕێن، دەرچوونی چەک. ڕەوین، هەڵاتن، تەورین، کەوتنە تەلاسکە، ئاوابوون، تێتەقاندن، (ئەردە) ڕووخان، ڕۆچوون. تەقبردن، شەق بردن، لە قوڕچەقین. درزبردنی پیاڵەو بۆڕی و چتی تر لە گەرمان یا لە سەرما.تەق بردن و پارچەبوونی بەڕوو و هێلکەو هی تر لە نێو ئاوریدا بە چەشنێکی وا، کە دەنگی لێ بێ
تەقینەوە
تەقینی گوللە لەو کاتەدا، کە وەچت بکەوێ. بڵاوبوونەوەی دەنگ و باسی زۆر بە خێرایی. چەوسانەوەو هەوڵدان. هەوڵدان: هەرچەندە شەو و ڕۆژ دەتەقێمەوە پێبژیوی خۆم پەیدا ناکەم
تەقیو
تۆقیو، چەکی_: چەکی ئاووردراو. هەڵاتوو