تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فرتە
(کە.): پرتەی چرا٬ جووڵەوبزوتنەوەی یەک لەدووای یەک٬ پرتە. بەڕەڵا٬ دەرباز.-بوون: بەڕەڵابوون.- کردن: بەرەڵاکردن٬ دەرپەڕینی چتێک لە چتێکی تر بە تەووژم
فرشتە
فریشتە٬ مەلاتیکه٬بەندەی خووا٬ نێوی ئافرەتانە
فریشتە
گۆیا بەندەی تایبەتی خودان٬ پەری.بەخت٬ڕاو٬ چارەنووس
فشەکڵاوتە
(هەورا.): چوڕڕە پۆپنە٬ چنگەڵە٬ شووان هەڵخەڵەتێنە٬ شووانخەڵەتێنە٬ باڵندەیێکە لە چۆلەکە گەورەترە بۆرکار و کڵاوونە (پۆپنە)٬ بەزۆری لەسەر ڕێگایان دەنیشێ و هەڵدەفڕێتەوە زۆر ناڕوات و دەنیشێتەوە گۆشتی دەخورێت
فڕێتە
(ڕەوا.):دوولۆی داوە بەنیە باش با نادرێ خاوەپەشتیشی پێدەڵێن خاوەپەشت لە ڕایەڵدا بەکاردەبرێ٬فرێت
فڵتە
دەنگێکی سەیرە لەدەم و لێوی هەندێ کەسەوە دێ لە کاتی گفت و گۆدا٬ قسە لەباری سووکیدا بە کاردەبرێت٬ بۆڵە٬ هەڕەشه٬ گەزاره٬ ووتەی بێ ڕێ و جێ٬دەنگی ئاخۆتنی پیران
فڵیتە
(بابا.): سەرسەری
فۆتە
فۆتک٬ پێشگیرە٬ پەشتەماڵ.-ی گەرماوێ:لوونگ
فۆڕتە
(ڕەوا.):بافیش٬ساختە٬ (ڕەوا.):قورۆمە..-چی:بافیشکار٬ساختەچی٬خۆهەڵکێش
فیتفیتە
فیزفیزۆک٬ فیکەفیک٬ فیق فیقه٬ (لو.) تیفتیفە
فیتە
فیتوو. دەنگی جغارە کێشانێیه٬ خیزەخیز٬ دوودک.- ی بلووێرێ: (باک.): پزپزک٬ دەنگێکە لە چوونە ژوورەوەی هێندێ چتەوەدێ بە کونێکا یا هاتنە دەرەوەی لە کونێکیدا ٬ ئەو کونە –ی دێ واتە بەتەووژم بای پێدادێ
فیشەکەشێتە
چتێکە وەکوو فیشەک لە کاغەز و باڕووت دروست دەکرێ و ئاگری پێوەنرێ و فیشەدەکا و وەحەوا دەکەوێ
فەتە
کورت کراوەوەی فەتحوڵڵایە
فەلاتە
چتێکە لە هەردووک لاق دەکرێ و بادەدرێ بۆ دار لە بەری پێدان.نەستەق.لە-کردن:نەستەقکردن
فەلهیتە
(باک.): زیرەک٬ بەکەڵک
فەلیتە
(باک.): جنده٬ سەڵیتە
قاتە
قەلداسی داڕووجان٬ چەڵتووکی پووچەڵی بێ ئاو. (سوور.)فیشەکدان
قاشتە
جوورە ماسییە کە وەکو زەردەوایە بەڵام ئەم پووڵەکەی زلەو ڕەقە
قامکەتووتە
قامکە تووتەڵە
قرتە
دەنگی پساندنی دەزوو و چتی تر. پرته٬ هەرا٬ کێشه٬ شکاندنی تۆو دانەی تر بە ددان. جوورە دەنگێکە وەک دەنگی داخستنی قرتێنە. –ی مریشکی: جقەجق٬ (ڕۆژ.):درقەدرق٬ دەنگی مریشکی بەکڕە(کورکە)بۆ بانگ کردنی جووجەڵە بۆ چت خوواردن. –قرت: هەراهەرا٬ پرتەپرت٬ کێشەکێش٬ شوولک٬ قرتەی یەک لەدووای یەکتری٬ شۆڤک٬ قرتەی مریشک