تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەلوپا(ئەردە)
دەس و پا، پلوپا، هەووڵ، تەقەلا
تەلک(باک)
تەلۆک(کۆ)
خاڵگە، کەلەکە، تەراد. نەرمایی لاتەنیشت، گۆشتە نەرمەکەی سەر پەراسووانە
تەلی(باد)
تەلیس
(هەو) گونیە، گووش. گوشیلە، تێڕی یەکچاوە
تەلیسە(ئەردە)
سووکە بارێکە لە ووڵاخ دەنرێ و لە سەریەوە سووار دەبن یا بارێکی تری لەسەر دادەنێن. بنبار
تەلیک(باک)
تەلێر(باک)
زگن، وورگن، زگ زل
تەلەزم(بابا)
تیسماڵ، پارچەیێکی تەنکە، کە لە دار یا بەرد بێتەوە. تەڵاش
تەلەس(جزیرێ)
تەلەسم
ئەفسوون، چاچۆل، جادوو، (باک) باربەژن. مستی، هێندێک دەڵێن مارێکی ڕەشە لەسەر گەنجینەی نوستووە، هێندێکیش دەڵێن نووسینێکە کەس نازانێ بیخوێنێتەوە. کلیلی رازانی نهێنی. نشتوو و هەر چتێکی بۆ چاووزارو پارێزگاری لە کێشەو ڕووشان هەڵباوەسرێ یا لە باسک کرێ. جوورە خشڵێکی ئافرەتانە
تەلەسم بەند
ئەفسوون بەند، جادووبەند._ی: ئەفسوون بەندی، جادووبەندی
تەلەسم ساز
باربەژنگەر، جادووگەر، ئەفسوونگەر، چاچۆلگەر._ی: جادووگەری، چاچۆلگەری، ئەفسوونگەری، باربەژنگەری
تەلەسیسکە(کۆ)
کەوانێکە لە داری چاڵووکێ لەسەر دارو گووێ بان دادەنرێتەوە. بەفر، ڕەشانگ
تەلەسەنگ(ئەردە)
(ئەردە) تەختەکوچک، تەختەبەرد
تەلەفۆن
دووردەنگ، دووره ژنەو
تەلەو(ئەردە)
سۆراخ، لا، کن، چوومه_ی: چوومە سۆراخی یا کنی
بستەلێدان
بەرتەلانە
تەرتەلەمان(باک)
تەشتەلۆکە
تەشتی گچکە
تەپەوتەلان
زەوی و هەردی پڕشەپۆل. زەوی پڕ کەندو کۆسپەو هەورازو نشیۆ
دەستەلێژە(شار.)
مرازێکە لە کەرەستەی خەڕکێدا.
زەنگەتەلیشە
(شا.):داری قەڵاشکەری
زەوتەلی
(باک.): خۆڕستی، مەهرکی
سووێتەلی
مرۆی هەڵەشەی سەرسەری.
سۆیتەلی
مەردومی هەڵەشەی سەرسەری.
قاتەلێوە
(هەورا.): قاتی٬قاتی و قڕی٬ گرانی٬ خاکەلێوە
قرتەلێ بڕین
لە نێو بردنی چتێک٬ ئەسپەکە قرتەی لە ئالیکەکەی بڕی
لووتەلا
لالووت٬ عاجزوسل
لووتەلایی
ڕوونەدانە یەکێک٬ لالووتی
چەفتەلی(ئەردە)
باڵاپۆشێکی ئافرەتانە، وەک چەفتەی بە سوورمە چنراوە
چەنتەلی(باک)
جوورە چەکێکە
ڕەمتەله
(باک.): ڕەوتەله، گەوچ، گێل
ڕەوتەله
(باک.): گێل، گەوج
کەرتەلەڕ
ووڵاخی بەرزی لاواز