تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێر
تەسەل، تێرو پڕ، سێر، دژی برسی. (سۆ) بەس، باوی، بای._بوون: بەس بوون._اوییە: بۆوی بەسە، باوی ویە، بای ویە. تۆخ، پڕ. ڕەنگێکە تۆخ بێ. مرۆڤی دەوڵەمەند
تێرابی(باک)
تێراو
تێراڤ، بۆت، پاراو. گیاندار یا کشتوکاڵێکە تینوو نەبێ._بوون: پاراوبوون، تێراوکردن، بۆت کرن
تێراوبوون
پاراوبوون، ئاو تێرخوواردنەوە
تێراوی
تێراڤ(باک)
تێرباران
تێربال(باک)
ئارام، هێدی، هێمن._ی: ئارامی، هێدێتی، هێمنی،
تێربوون
تەسەل بوون، نەمانی برسێتی لەسای خوواردنەوە. بێ نیازبوون، سامانداری
تێرخوواردن
تێربوون لە خوواردنی خۆراک یا میوەو تەڕەکاری و ئیتر
تێرخووێ
چێشت و چتێکی ترە، کە خووێی تەواوێک تێکرابێ
تێردۆن(باک)
تێردۆنی
چەووری، قەڵەوی
تێردۆهن(باک)
تێرزێلاک(باک)
تێرهنگ و دنگ
بە دەبدەبە، بە شان و شکۆ. (باک) تێرهنگ. پڕحشمەت
تێرو پاراو
ڕێکخستن و تەختکردنی شووێنی مەرەزەیە بە جوورێکی وا، کە ئاوی لێ نەیێ، شووێنی بەرزو نزمی نەبێ و ئاو بیگرێتەوە
تێروو(بڵ)
چەقەڵ. بە جانەوەری دڕندەی وەکوو شێرو پڵنگ و گورگ و وورچیش دەڵێن. تەروو کووێستانی، تیرووی. (باباهەورا) تەروو. دارێکی جەنگڵییە نیو بەژن بڵند دەبێ گەڵایەکانی ووردو سێ چوکڵن بۆ بالۆکان زۆر باشە: گۆیا دووای دۆزینەوەی سێ چووار پێیەکی دوور پشتاوپشت بۆی دەچن و حەوت لکی لێدەکەنەوە لە نێو دوو بەردانی دادەنێن، کە ئەوان ووشک بوون بالۆکەداره کە بالۆکەکانی پووچ دەبنەوە سا چ خۆی بیکا یا بەناوی وی بکرێ. بەرەکەشی خڕو سوورو ووردە. هەر کەسێ 7 دەنکی قووت بدات تا 7 ساڵان چاوی نایەشێ. شوولکی لە ملی ووڵاخی پسکەدار بکرێ چادەبێتەوە
تێرووچانک(باد)
زۆرانێ، زۆرەوانێ