تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تۆر
تۆران، ڕق، کین، قین._ی کردووە: تۆراوە. (باک) هەرێمێکە لە ژوورووی شاری (نەسیبین). (تۆرابانی) لەناو هەڤێرکاندایە شەڕەفخانی بتلیسی لە مێژووی خۆیدا ناوی (کەلا تۆری) بردووە، لە مێژووی ئارەواندا (تور عابدین)ە کێوی (تور عابدین) چیای (هەڤێرکا)نە. (باجن)و (باجنە خوێر) لەو چیایەدان جێگای خێڵی (به جنەوی) (بەشنەوی)یە. (باک) تۆرا: بێ خەمی، قەیدی نییە، ئەگەر بارام نەچێ تۆر ئەز ناچم، واتا قەیدی نییە منیش ناچم چدەبێ با ببێ
تۆراخ
(باک) تۆراق. (موک) ماستێکە بۆ چەند ڕۆژێکی لەناو توورەکەیێکی دەکرێت و شیووتیشی تێکەڵاو دەکرێ، هۆی ناوبرانی بە تۆراخ ئەوەیە: چوونکوو شیوتی تێدەکرێ و لە ڕەواندزیش بە شیوتی دەڵێن دۆراخ، کە ئاوەکەی ڕۆیشت تامێکی ز ۆر خۆشی هەیە جارجار دۆشی تێدەکەن تا ئاوەکەی بچۆڕێتەوە. (ئەردە) هیزە، مەشکە، تەجەرە
تۆراخدان
کیسەس تۆراخی
تۆراغان
تۆراق
دۆی کوڵاوە لە کیسەی دەکەن و هەڵی دەواسن، کە تەواو ئاوەکەی چۆڕاوه_ی پێدەڵێن، کەشیکیشی لێ دروستدەکەن
تۆران
زیزبوون، ڕەنجان، سڵ بوون. (دەر) تۆریان. دڵگیربوون لە چتێک. دەربەدەرو هەترەبوون
تۆراندن
تووڕەو سڵکردن، زیزکردن. ڕەنجاندن، دڵگیرکردن، ڕەمانن. دەربەدەر کردن
تۆرانن
تۆرانی(باک)
سەگی تۆراو، تۆر، تۆرە
تۆراو
نەبان، تۆریاو، زیز، سڵ، ڕەنجێنراو، ڕەنجانراو
تۆراک(باک)
جوورە پەنیرێکە
تۆربە
توورەکە، تووربێن، توور، توورەکەی کەل و پەل و تێشووی ڕێگایە._ی ئاوێ لە لەشیدا کۆ دەبێتەوە، ئاڤزەلەنک._ی ژەهر: کیسەی ژەهری، توورەکەی ژەهری
تۆرجەل(باک)
کێوێکە بڵندەو ناودارە لە نزیک شاری دیرکا
تۆرم(باک)
دەیلاخ، فەرخەووشتر
تۆرن(باک)
نەتەوە، نەوە، نەڤی، کوڕەزا، نەپیرە. خانەزا، خانەدان، کابۆش. (باک)_ی: خانەدانی، کابۆشی
تۆرپە
تۆرڤان(باد)
تۆرەوان، ڕاوکەری ماسی و باڵندان بە تۆڕ
تۆرکردن
تۆرۆس
کێوی تۆرۆس، زنجیرە چیایەکە کەوتۆتە کوردستانی باکوورێوە