تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێتووتە(باک)
وازلێ هێنراو، پشت تێکراو، هەژار، دەربەدەر، بێ پارە
بێتووش
گوندێکی بەناو بانگی مێژووییە لە دۆڵی ئاڵانێیە لەنزیک پردی تەیەنێ، کە لە ژێر فەرمانڕەوایی شاری قەڵادزێدایە، مەڵبەندی مەلاعەبدوڵلاو مەلامەحمودو حاجی مەلاڕەسووڵی بێتووشییە
بێستوون
بێ ئەستوندە، بێ کۆڵەکە، ئاوایێکی کۆن و بڵندە لە قەسری شیرین
بەئاواتگەیشتوو
بەتوون
بەدۆزەخ، بەجەهەننەم، قیڕوسیا، ئەتوون: جەهەننەمە. لە (بەتوون) دا، (ئە)یەکەی لێ فڕێ دراوە
بەتووێکڵ
ووشەی دوو واتا دار
بەراویژتوو
گیان لەبەرێکە بەری هاویژتبێ، بەراویتە، بەرهاویژتوو، (ڕۆژ) بەرەوەن(بۆ ژنانە)، بەروەنە
بەردەتووتن
شیشێک تووتنە لە هەموو (کەلارێک) دەردەکرێ بۆ ئاغا لە پاش سێیەکی
بەروهاویژتوو
بەراویژتوو، بەراویتە، (رۆژ) بەروەنە، لەبار چوو
بەرەتووتن
بریتییە لەو گیشە تووتنە لە پاش دەرکردنی مڵکانە لە هەموو تووتن لە کشتیار دەستێنرێ بۆ خاوەند مڵک یا ئاغا
بەستووا
بەستراو، مەیوو، پلۆر. تەزیو، بەستەڵەک، چیاو، ڕچیاو، سڕ، بێ هەست، چیو، کووپەڵەی شین. بستوو، بستی. دێزەو گۆزەو کووپەی ڕ..کێش کراو. هەراسان، بەتەنگەوە
بەستوورک(باک)
مل و ئێخەی کراسییە
بەستووک(باک)
بەسکووڕک
بەندی پەڕتووکان
شازدە لاپەڕەیە واتا پەڕتووک بەندبەند دەدروێ هەر بەندەی (16) لاپەڕەیە
تاتووڵە(ئەردە)
تازە داهاتوو
تازە پیاکەوتوو
تازە پێگەیشتوو