تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوتان
لێدان بە دەست یا بە کوتەکوتان(لیس). بۆ خروێرکە: پارزادان٬ خاڵ کوتان . داکوتانی سینگ و بزمار و ئیتر٬ تەپسین٬ تەپووکورت.-یبرنج:کووان٬ ساتن کوتان بە ئاش یا بە دەستاڕ و دینگ بۆ لابردنی پووشەکەی. غاردان.ووردکردنی خووێ و ئیتر بە هاونگ و دەستاڕ و ئاش. خۆ کوتان بۆ جێگایەکی فێنک و ئیتر. (باک.): تەویله٬ کۆتان.سفتکردنی چتی تنراو
کورتان
شبری٬ پاڵان٬ (هەورا.): کۆپان٬ سەکار.-ی کۆڵهەڵگران:(باک.):بەرپشت
کوردستان
خاکی کوردان ئەو شووێنەیە ٬ کە گەلی کوردی تێدا دانیشتووه٬ کە سنووری لە ژوور کەنداو (خلیج)ی فارسی یەوەیە بە دیوی ئێرانێدا دەست پێدەکات تا نزیک دەریای ڕەش و لە کرماشانەوە تا ئەسکەندەروونە٬ چووار سەدهەزار کیلومەتری چووار گۆشەیە وەکوو لە تەنیشت ناوی کورد دا باسم کرد دابەشکراوە بەسەر تورکیا و سووریا و عێراق و ئیرەوان و ئێران و بلووچستان
کووتان
لێدان بەدار٬ وردکردن بەنهێم٬ پەڕینی نێر لە مێوینە٬ گان٬ دەرزی لێدانی ئاوڵە٬ دەرزی ئاژن بۆ خاڵ لە پێست کردن٬ جۆری گاسنی دەم پان.*
کوویتان(باک.)
کووێستان
کووێسان٬ زۆزان٬ ساردەسیر٬ هاوینەوار٬ کێووستان.ـــ ی : کووێسانی٬ ساردەسیری.
کووێستان (هەورا.)
کۆتان
(باد.):کۆڤ٬ (هەورا.): کەلاره٬ حەوشێکە دیوارەکانی بەژنێک بڵند و لەدار و پووش دروستدەکرێ٬ سەربانی نیە لە زستاناندا ئاژاڵی تێدەکرێ٬ دیواری تەویلەی ئاژاڵان لە تانۆکیش دروستدەکرێ٬ بۆ هەموو شووێنێکیش بە کار دەبرێ٬ کەمەڕ و ماڵاتی بەشەودا تێدا مۆڵ بدرێ.(موک.):جوورە کەرەستەیەکهی جووتییە بە چووار کەڵان رادەکێشرێت. کەپرێکی نزم و سەر سوواخدراوە میوەی لەسەر ووشک دەکرێتەوە٬ مشتاخ. (باک.): جێگای دەورەدراوی. –ی(دەر.):هەوارەمەڕ
کۆلیتان
(هەورا.): کونێکە لە نێو دیواریدا وەکوو تاقەسێو و هەنار و هەرمێی تێدا هەڵدەگرن و دەرگایەکەش دەگرن. (هەورا.): کونێکیشە لە دیواری بۆ پەنجەرە تێگرتنێ
کێوستان
کۆسار٬ کێوپارە٬ کووێستان٬ ـــ ی: کووێستانی.
کەتان
کرێکی تەنکە لە دەزوو دەچێنرێتو سپییە و ناسک و بە نرخە ئافرەتان دەیکەنە کراس و سەرپۆش٬ بۆ مەندیلیش بە کاردەبرێت. گیایەکە گوڵدارە وەکوو هەرزنییە گوڵەکەی مانگەشەوی چاردە لێیدەدا هەڵدەوەرێ تۆوەکەی بە کوتراوی و کوڵاوی لە هەر جێگایەکی ئاوساوی لەشی دابنێن دەینیشێنێتەوە لە لاسکەکەی وەکوو گوش هێندێ چتی تەنراوی لێدروست دەکەن٬ بە گیایەکەش هەر دەڵێن کەتان ڕۆنی دەگیرێ بۆ خواردن و سابوون و زۆر چتیتر. ڕووپۆش
کەتان و کەوان
(ئەردە.): پەردە و کوڵلە
گوڵەکەتان
کەتان٬ گیایە.