تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاق
کەس، زیندەوار، داڵەواز. تەنیا، تەنها، تەنێ، تاک، کەت، تەک. _ی لێ نەهێشتن: کەسی لێ نەهێشتن. چین، جار، دەستە، کەڕەت. دوو_: دووجار، دووچین، دوو دەستە. خەرپشتە، کەوانە، کەڤانە، گومبەز._ی سەر دەرگاو پردو بانی ژووران، کە بە خەرپشت دروستکراوەو کەونەیییە، کە لەسەر ڕێگایان بۆ پێشوازی گەوران دروستکرابێ. (موک) کۆشک، سەرا، سەراپەردە. تاک، بێتا، بێ هاوتا. تاقە، تاقچە، رێی نێوەڕۆژێک. (کە) دان، نۆبەت، نۆرەو کاتی ماڵات دۆشین، ئێستە مەڕەکەمان دوو تاقە: واتا دوودانە. (دەرک) کراوە، گوشاد. بەشێکە لە 24 بەشی ئاو، هەموو ئاوێک دەکرێتە 24 بەش، بە هەر بەشێک لەوان دەڵێن تاق لە 24 تاقەی ئەم کارێزە 8 تاقم هەیە، لەلای هەندێکانیش نیوە ڕۆژێکە. لێرەوە تا سابڵاغ ڕۆژو تاقێکە بە خۆشبەز. ڕۆژێکە لە نۆرە ڕۆژی ئاو
تاق و تەنیا
تاک و تەنها، تاک و تەراک. قەراخ
تاق و جووت
تاق و لۆق
یەکیەکە، تاقتاقە، کەت و پیت، تاک و تووک. چەند چتێکن لەپاڵ یەکتریدا بەڵان ناڕێک بنووێنن: مژۆڵی تاقولۆق وەستاوە، یا ڕایەڵی کرەکه_کەوتووە
قالب تاق
قالبێکە خووار وەکو تاق دروستکرابێ
تاقاننەوە
تاقانە
تاکانە، یەکتا، تا، چوکڵە. منداڵێکە هیچ براو خوشکی نەبێ. نێوی نێرینانە. توندو تیژی
تاقاو(ڕۆژ)
بەشاو، بەشە ئاو، بەشە ئاوی کەسێکییە
تاقتاقکەرە
باڵندەیێکە بەشەو ناو ناوە دەڵێ (تاق)و شەو بێدارە، هەندێک دەڵێن وەکوو کۆتر وایە. جوورە کوندێکە
تاقتاقە
تاقم
دەستەیێک لە چتێک. دەستە ، تاخم، جووت
تاقمانە جفت
تاقمانە جووت
تاقمانە جووت
تاقمانە جفت. (ڕۆژ) تیقمانەجووت. یارییەکە یەکێک چەند چتێک دەخاتە دەستیەوه و بە هاوڕێکەی دەڵێ تاقمان لە جووت ئەویش ئەگەر گوتی تاق یا جووت و بە تاق دەرچوو یا بە جووت ئەوی ناو دەستی دەباتەوە، دەنا کەوا دەرنەچوو دەیدۆڕێنێ._کردن
تاقنما
پێشخانە، هەیوان. کۆنگرەکانی کەناری حەوشێ
تاقچە
تاقەی گچکە، تاقە
تاقی
(باک) دووپێک، ئازموون. (خۆ) زمین. بەراوەرد._کردنەوە: دەوقاندن، بەراوردکردنی چتێک. ئەزموون، لبەر چاڤێ خووە ڕاکرن. بی ئەزموو: تاقکەوە. ئەرمووم: تاقیمکردەوە. (ئەردە) جوورە کڵاوێکی ژنانەیە. (باک) کەوای بە قولاپی نەخشاوو درواو
تاقی زەڕ
کڵاوی زێڕ، کڵاوێکە لیرەو پارەی زێوی پێوە دەدروون
تاقی پیرۆزی
تاقێکە لە دارو ئاڵاو تەنراوی جووان لە ناو شەقاماندا دروست دەکرێ بە بۆنەی سەرکەوتنی لەشکرو جێژن و شادمانییانەوە
تاقیخانە
کارخانەی تاقیکردنەوە، یانەی تاقیکردنەوە
تاقیلێ(هەورا)
تاقیک(باک)
تاقیکردنەوە
تاقیکەردەی(هەورا)
تاقیکەره وە
تاقەر
تاقێوەکەردەی(هەورا)