تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فەتارفەتار
شەقارشەقار٬ هەلاهەلا
قوتار
ڕزگار٬ دەرباز٬ ئاسوودە٬ ئازاد٬ -بوون: ڕزگاربوون.-کردن:ڕزگارکردن٬ دەربازکردن٬ قەتار٬ چەند ووڵاخێکە بەرو دوا بە ڕێگایەدا بڕۆن
قونتار
بنار٬ دامێنی چیا٬ پێ دەشت
قووتار
(خۆ.):لێکردنەوەی لق و پۆپەی دارە مێوییە تا لقەکانی ناوەڕاستێ بەهێز بن و بەری زۆر بگرن. (خۆ.)قونێر
قەتار
(هەورا.): کاروانی ووڵاخی بەرزە کە بەرو دووا بڕۆن٬ ڕزن٬ ڕەسە.- ڕێگای ئاسن:ڕێزە ژوورێکی. ئاسنین تێکخراوە مەکینەی ڕاکیش بە سەر ڕێگای ئاسن دا ڕایان دەکێشێ. یەکێکە لە (12) بەندە کۆنە خۆشەکانی کوردی
قەمتار
(ئەردە.): کەمتیار٬ کەمتار
لاتار
گاشەیەکە لە بڵندییەوە بۆ خوارێ جاڵ بکرێتەوە.
لاقەتار
6-7 دێراوێک یان ڕێزە دێراوێکە کە بە یەک جۆگە ئاو بدرێ
هاوقەتار
چەن کەسێکن٬ کە خزمەتی گەورەیەک بکەن
هەتار
کوتکی گەوره٬ بەردی گەورەی گلارە بوو لە کێو
وتار
گوتار.-نووس: نووسەری گوتار
ووتار
گوتار
پاتار
پڕو پاتار، پڕۆزە، پاتاڵ، (دزە) پاتەڕۆخ، پاتاغ، پاتاک
پێنجەیتار
پێنج ڕۆژە لە نێوانی زستان و بەهارێدا، کە ساڵ تەواو بوو ئەو پێنج ڕ.ژانە دەمێنێتەوە لەپێشدا پێشوونیان ساڵیان بە دووازدە مانگ و مانگیشیان بە (30) ڕۆژان دادەنا بەوپێیە ساڵ سێ سەدو شێست ڕۆژە پێنج ڕۆژیش دەمێنێتەوە لە ساڵی ڕاستەقینە لەسەر هیچ مانگێکی نییە
چاڤتار
چاو بێتین، چاوکز
ڕەفتار
شوو، کرشه، شووف، دەست لفۆک، پیشه، ڕەووش، ئەدا، شێوه، تووزم، تەرزه. کردارێکه خووی پێوه گیرابێ. – کردن: ڕابەستن.- بەدێم: بەدتووزم
ڕەوێڵەی قەتار
ڕێچکەی قەتار
کاتار
(زا.): پۆپەی کەڵەشێر
کوشتار
سەربڕین٬ کوژتنی زۆر لە مەردوم یا لە گیان لەبەران.لە شەڕی ئاراراتێ دا کوژتارێکی زۆر کرا٬ گۆشتفرۆشەکان دووێنی٬ کوژتارێکی زۆریان کردبو٬ کوژتاری گیان لەبەران٬ شەڕی خووێنی
کەفتار
(باک.):کەمتیار٬ پیرا-: پیرێژن