تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنێ تا(باک)
جوورە ترێیەکە
تا
هەرتا، تاکە، هەتا، دا، تاکوو، هەتاکوو، تاکی، داکوو، (باک) ئاڤداک، ئاڤدا. تاهەی لە خوواردن و خوواردنەوە بێ تیاز نابی، زمانت شیرین بێ تا بەڕێزو خۆشەویست بی. (باک) نۆبەتێ، پەرتاڤ. (کرما) تێ. (هەورا) پاو. تەو، سەتمە، گرانەتا. (باک) گیشە، کۆم، پارت. مەڵۆ، تایە. (مەرج) کە دوو چتان پێکەوە دەبەستێتەوە: تا ژیرو نیشتمان پەروەر بی خۆشم دەوێی و سەرت بۆ شۆڕدەکەم، واتە خۆشەویستیت بەستراوە بە ژیریت. لابارێک، لنگەبارێک، بەندەک. تایەک ترێ: سەوەتەیەک ترێ و میوە، تابار. لا، پەلە، پەڕە، لاپەڕە. داو، هەودا، تاڵ (دەزوو، موو، بەن). بۆ ئەمەی: با گیان و لەشمان بکەینە قوربانی گەل و نیشتمان تا دووای ئێمە ناومان بزر نەبێ._کردن: پێچانەوە، قەدکردن. تاک، تاق، تەنیا، تەنها، دانە، تاقانە._لە زاری هاتەدەرێ من گەیشتمە لای. (باک) شەتڵ، نەمام. بنچینە، ڕەچەڵەک، ڕەگ و ڕیشە. شان، پایە، جفت، جوو، لف، لنگە. هاوتا: هاوشان، هاوپلە. بێ هاوتا: بێ هاوشانە، بێ هەڤالە، بێ وێنەیە. (باک) لکی داران. هەودا. نهۆم، چینی خانووان. ئارامگە، گۆڕ. دووایی و کۆتایی چتێک نیشاندەدات، ئەمن تەنها تا سەردەشت چووم، کە زێدو نیشتمانی زەردەشت پێغەمبەرییە، واتا پلەی هەرەدووایی چوونم تەنها سەردەشت بوو. تای تەرازوو، لنگە تەرازوو، پەلە، پەللە
ئاسکی تاتار
بڕوانە: ئاسکی مشکی
ئاوی تاچنۆ(هەورا)
ئاوی دەدەڵێنێ
ئاوی تاڵ و سووێر
مەبەس لە ڕەنج و ئازار چەژتنە، بڕوانە: ئاو تاڵ و سوڵ
بادامی تاڵ
باڵەخانەی تاووسانی
کۆشکی هاوینی
بێ تابی(باک)
ماندووێتی، بێ تووانایی
بەهیڤ تاڵ(باک)
بڕوانە: بەهیڤئاژنگ
تائیسە(ئەردە)
هەتا ئێشتا
تائێستا
هەتا ئێشتا، تانهۆ
تابار
تا، لنگەبار، بەندەک، تاقه یەک فەردە، لنگەبارێکە بخرێتە سەرپشتی ووڵاخ
تابان
ترووسکەدەر، ڕۆشناییدەر. درەخشان. نێوی ئافرەتانە. گردێکە لە باشووری (حەسیکە)ی گردی تابان لە جزیرێدا ناودارە
تابووت
دارەباس، دارباس، (باک) دارمووق، سەرەجە. (باک) داربەشی، داروبەست. (جاهەورا) دارتەرم. داربەست، دارەبەست. (هەورا) دارەبازە، لە تەختەو داران دروستدەکرێ مردووی تێدا دەبەنە سەر گۆڕستانێ
تابوور
فەوج، دەستەیەکی لەشکرییە، کە هەزار کەس دەبێت
تابووق
خشت، کەرپووچ. (باک) قەرمیت
تابوون
تابڕ
بەن یا کەمە ئاوێکەنزا(دوعا)ی لەسەر خووێندرابێ، کشتەک. گەنەگەنە، دەرمانی سولفاتە
تابگە
شووێنێکی تایبەتییە لە قەراخ ڕووبارو زێ و دەریایاندا، کە کەشتی تێدا ڕادەوەستێ
تابڵە
تاڵبەکی