تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەڕوو
(باک) دەمەل، قۆپک، (هەورافە) بەلوو، بەڕوو، دەڵێن دوو جوورە بەڕوو هەیە بەڕووی دارە مازووی ناخورێ، سێ جوورە دار هەیە بەڕووی دەگرێ. 1) دارە بەڕوو. 2) مازوو(مازوو و جەوتی دار بەڕوو لووس و بێ گرێ و قۆرتە). 3) داڕوول. بەڕێز، پایەبەرز
بەڕووتر
بەڕووترین
بەڕووخۆرە
باڵندەیێکی بەڵەکە کەمێک لە ڕەشۆڵەی گەورەترە بەڕوو و بادامی دەخوواو لەناو خۆڵێ و دوو فلیقانەی داراندا بۆ کاتی برسێتی دەشیان شارێتەوە
بەڕوودار
بەڕوولە خۆرە
بەڕوولە(موک)
نیرنیرە، (موک) شیلەپە، پارچەدارێکە لە نێو کونی شیلەپی جووتی دەنێن تا نەجووڵێ و نەیەتەدەرێ، (هەو) بەروانکە، (ڕۆژ) کرمە. قیسکە، ترێزوو و خەیاری ناسک. چەند سینگێکی باریکە تەختەی دەواری پێ لێک دەدرێ. گایینجە. چەمیلە. دارێکی گچکەیە لە ناو کونی هەپە دەنرێت تا هەپەکە دەرنەچێت
بەڕووڵە
گاسنێکی کەمێک کۆڵ بووبێ پارچەیێکی گچکەی پۆڵا دەخەنە سەری و تیژی دەکەنەوە بەو کردەوەیە دەڵێن: پۆڵانیا، بەرنیا. بەلووجە
بەڕووەکۆپە
بەڕووی بەری داڕوڵەیەو بەراز نەبێ هیچ گیان لە بەرێک نایخووات
دەست بەڕووەوەنان
مەبەس لەوەڵامدان وناهومێدکردنی یەکێکی،کە داوای چتێکت لێ بکات.
بەربەڕوو(پیرا)
بەریەخە، بەرئێخە._یی: بەرئێخەیی
دارابەڕوویێ
(باک.): دارەبەڕوو
داربەڕوو
(هەورا.): داربەلوو
دارەبەڕوو
شابەڕوو
بەڕووی هەرە گەورە٬ کەستانە.
شیرەبەڕوو
لقی تەڕی داره بەڕوویه.