تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بازی بەن
بڕوانە: بازی بەند
بەن
دەزووی ئەستوورە لە خوری ڕێسراو، (باک) بەنک، (دەر) بەند، بەنی خاو._ی کشت: پەرگ، پەرگە. (سۆر) کێو، چیا، شاخ وەکوو: بەنی پیرمەم، بەنی باوی، بەنەنۆک. (زێ) گەڵاو پەلکی دارو گیایان. (باک) دارەبەن، داری قەزوانی. (باد) دیواری بە ووشکە بەردانە هی دەورەی باخ و باخچەو ئیتر. دەوروپشتی دێ. گە، جومگە، جمگە. بەس، بەست، بەندیواری. بەندی قاقەزی، کە 500 تەبەقەیە، بەستە. بەند، بەشێک لە پەرتووک. زیندان، گرتووخانە. دابەستن، بەستنەوەی ووڵاخ و ئیتر. بەستەی سندوق یا تفەنگ. بەند. بەندی پسپسۆک
بەن بڕ
بەن تفەنگ
قامیشی تفەنگ
بەن تەرک(هەورا)
بەن سامۆتە
بەن مووتاوین
بەن و بەس
بەندو بەس
تەرکی بەن(ئەردە)
دێڵە بەن
(ئەردە): دووێڵ بەن
دەس بەن(هەورا.)
بازنە،دەست بەند،دەستبێنک.
بازی بەند
باسک بەند، بازبەند، قۆڵبەند، تۆڵبەند، تۆڵبەندی، باز، ئەو جوورە بازنەیەکە لە باسک دەکرێ
باسک بەند
بازی بەند، تۆڵبەند، تۆڵبەندی باڵ، قۆڵ بەند. بازنە، حەمایەڵ و چتێکی وایە، کە لە قۆڵ بکرێ
بەنا
دیوار ساز، دیوار کار، گڵکار. گییەکی کووێستانییە لاسکی وەک کەنگرو گەڵای وەکوو کەرەووز وایە دەکرێتە گزرە بۆ زستانی ئاژاڵان. گایایەکە وە کەمای دەچی بە سوورکراوەیی دەخورێ
بەناز
نازگەر، نازکار، نازنووێن
بەناشووانە
گیایەکی بۆنخۆشە دەکرێتە ماست و تۆراخەوە
بەناف(زا)
بەناو
بنێو، بەهۆی، بەنێوبانگ، ناودار، نێودار. بەدناو. لەڕوو، لەڕووی پەرتووک یا پەڕاوی
بەناواچوون
پیربوون
بەناوبانگ
بەناوخووا
بەناوی
بەناڤ(باک)
داری بناوێ، داری ئەستووری پتەوی قایم
بەنایی
دیوارسازی، دیوارکاری، گڵکاری
بەنبوون
بەندبوون. سەندنی چتێک لە یەکێک بە بێ پارە، دەست لێ گیرکردن
بەنجگەر
بەنجەلە(ڕەوا)
قەیتانی کەزی، بەن پرچ، (دەر) بەندگیس
بەند
ڕستە، گەلەووتە، هەڤۆک، تنە، گردە. جۆگەی گەورە، کە پڕ ئاو بێ، (کۆ) شاخەت. بەندیخانە، گرتووخانە، دوستاخ خانە. فریو، ناز، تەفرە، پیلان، دۆلاب، بەندوباو. تەڵە، ڕشتە، داو، پێچەک، شەهبەن، تەلەزگە، ڕووشە. پایان، کۆتایی، بنەبڕ، بەستن، رێگابەستن. بێنک، (باک) جەرد. گیر کردن، قەدەغە، بەرهەڵستی._کردن: بەرهەڵستی کردن._ا پێوورێ: کۆمەڵەی هەڵبەستی هەستیاران، چامە(قصیدە) لە 16 بەیت کەمتر نیە بەڵان تا 200 بەیتیش ماوەی هەیە. هەڵبەستێکە لە پاش چەند تاکێکی پاشبەندەکەی دەگۆڕێ. بەش، گات، بەدل. گیر، چاوەڕێی، دووا، مەحتەل، گرفتاری، گیرۆدەیی،._کردن: گیرکردن، مەحتەل کردن. (دەر) بەن. (باد) دەستە، جووم. سنووری دووزەرییان، دیواری باخ و باخچان. بەربەستی ئاو. بەستە قاقەزێکە برێتییە لە 500 تەبەقە، بەند لە چاپەمەنیدا (16) لاپەڕەیە. پەت یا زنجیرێکە دەست و پێی پێ دەبەستن