تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرە
بەش، بەرە هەویر، ڕۆن، بەهرە، بەرەمەشکە، بەرووبۆ، دەستکەوت، قازانج، بەهرە، بەرژەوەند، نۆبەکاری خۆت نازانی، (هەورا) دەرک، دەرکە، دەرگە، دەرگا، بەرۆک، بەرسینگەی ئەسپییە، قایشە باریکەکانە، کە بە بەرسینگی ووڵاخاندا تێدەپەڕێنرێ، دەستە، تیرە، بەرەباب، گرۆ، (باک) کۆمەڵە، بەر، نەتەوە، (هەو) قەتارە، ڕێزە دێراوێکی دە دووازدە دێراوییە، (سوێ) گۆبەرۆک، (ئالا) ئێخیەو بەرۆکی ژنانە، قایشێکی پان و ڕیشوودارە بەبەرسینگی چارەوێدا ئەڕواو دێت و زینی پێ قایم دەکرێت، پەلێکی بەناو هەردوو دەستی چارەوێدا ئەڕواو لەتەنگەی ژێر سکیدا هەڵدەکێشرێ ئەو چارتەنگەیە بە تەنگەهەڵکێش بەزینەوە توند قایم دەکرێ و دەبەسترێ، هیلمەی گۆرەوی. ساماڵ، ساو، هەواخۆشی دووای بارانە. ووتەیێکە جووتیار بەگای جووتی دەڵێ لە کاتێکیدا، کە گایەکە پشت هێڵ بێ واتە ڕووی لە بوورە بێ، چتێکی سێ پەلە، پەلێکی بە تەنگەوەو دوو پەلەکەی تری بە قەڵتاغەوە توند دەکرێ، (هەورا) خۆشی دووای بارانە. (باک) بڵا، با، بۆ فەرمانە
دەس بەرە(ڕۆژ)
ئەو کەسەیەلە ژێر چاودێریدابێ.
بەرەباب
بەرەبین(هەورا)
زاربێن، بەنی زارکی مەشکەو خیگەو کوندەو ئیترە
بەرەبێڵ(ئەردە)
بەرەبەیان
شەوەکی، دەمەدەمی بەیانی
بەرەتووتن
بریتییە لەو گیشە تووتنە لە پاش دەرکردنی مڵکانە لە هەموو تووتن لە کشتیار دەستێنرێ بۆ خاوەند مڵک یا ئاغا
بەرەتی(ئەردە)
برێتی لە بابەت، لە جیاتی
بەرەتەشی
دارێکی خڕی کوندارە دەکرێ بە کلکی تەشی لە کاتێکیدا سووک بێ و زۆری لەسەر هەڵنەکرابێ بۆ ئەوەی قورس بێ و باش بسووڕێتەوە
بەرەجفت
بەرەجووت
(موک) بەروبۆ، ڕەوار، بەرەجفت، بەرەجۆ، وەرز.زەوی و زاری جووتی، بەوەندە زەوییەی دەڵێن، کە جووتێر جووتی تێدا دەکات و بەروبوومی لێ کۆدەکاتەوە، دەغڵ و دانێکیشە، کە ساڵەو ساڵ کشتیار لە زەوی خۆیدا هەڵیدەگرێ._دار: رەواردار، پڕسوود
بەرەجەژنانە
چەند ڕۆژێکە لە پێش جەژنەدا، کە مرۆ خۆی تێدا ئامادە دەکات بۆ جەژنە
بەرەخووار
بەرەخەر(ئەردە)
شووێنێکی تایبەتییە، کە باری ووڵاخی لێ دەخرێ. مێینەیەکیشە، کە بەرباوێ
بەرەدا
ڕووبارێکی ناودارە لە شامێ، گەلێک زەوی و باغ و باخچەی کوردانی شامی کەوتوونەتە پێش وی
بەرەدایی
بەرەدووڤ(باک)
بەردووک، پێستێکە بە لای بنەوەی دووگی مەڕانەوەیە
بەرەدێ
زەوییەکە، کەوتبێتە نزیک گوندی
بەرەدەمووکە
دەمووکانە، دەنکانە
بەرەزبانە
(ئەردە) بەرەزمانە، ئاوزوونەی پشتێند
بەرەزووانە(ئەردە)
ئاوزوونەی پشتێند