تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کلیل بەدەست
کلیلدار٬ کەسێکی کلیلی شوێنێکی بەدەست بێ
کوتەک بەدەست
گۆپاڵ بەدەست٬ گورز بەدەست
بەدەستگرتن
برێتییە لە چوونی مێرد بۆلای ژنی خۆی یەکەمین جار
بەدەستەوەبوون
بەدەستەوەدان
دانەدەست، دانی چتێک بە یەکێک لە ڕووی زۆرداری یا فێڵ و فەرەجەوە: کابرا پیاو کوژەکەی دا بەدەستەوە. لاوازبوون و لەکەمی دان: فیسارەکەس بەم نەخۆشییە داویە بە دەستەوە
بەدەستەڵات
دەست بەدەستدادان
مەبەست لەپەشیمانییە،دەرچوونی هەلێک لە دەست.
دەستەبەدەستە
ئیشبەدەست
کاربەدەست، کەسێکە کاروبارێکی لە ژێر دەستیدا بێ
کاربەدەست
کاربەدەس٬ بەدەستەڵات٬ مووچەخۆرە گەورەکان٬ کەسێکە لە کاروباراندا هەرخۆی حەلبێ