تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەدەر
بێجگە، جگە، بێ لە، بەڵان بەتەنێ و یا لەسەرەتای رستاندا بەکار نابرێ بەڵکوو دەخرێتە نێوەڕاستی ڕستانەوە: لەوی_م نەدیت
بەدەردخوواردن
دیزە بەدەرخۆنە
مەبەس لە داپۆشین و شاردنەوەی ڕاز و کارێک
سەربەدەرەوە
ناودار٬ بەناوبانگ٬ کەسێکیشە ٬ کە هاتوچۆی دەرەوە زۆر بکات.
شاربەدەربوون
دەرکان لە ئاوایی.
شاربەدەرکردن
دەرکردنی کەسێک لەئاوایی لەبەر گەندی و بەدکرداری.
پێچەبەدەرەوە
گەڕ، خول. خولخوواردن، گەڕخوواردن
بێگانەبەدەر
کارو بارێک لەناو خۆدا خۆبەخۆیی ئەنجامدان بە پەنهانی بەو مەرجە بێگانەیان لەناودا نەبی
دەربەدەر
شلەودەر٬ ئەوداڵ٬ هەڵەتە٬ وێڵ٬ هەڵوەدا٬ ئاوارە٬ ڕەهنده٬ سڕگوم٬ سەرگوم٬ هەتەر٬ سەرگەردان. –بوون: ئاوارە بوون. –کردن: ئاوارەکردن. –ی: ئەوداڵی٬ ئاوارەیی٬ هەتەرەیی
شاربەدەر
کەسێکە لەبەر خراپێ و بەدکرداری لە ئاوەدانی دەرکرابێ.