تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دارابنابێ
(باک.): دارەبی
دارەبێ
(باک.): دارابهۆکێ، داربەی، دارەبەی
دبێ دبێ
(ئەردە): بڕوان:دبدب
دووربێ
دوورلە،دوللە، دووربا، خووانەکا، خودای نەخوواستە
دەبێ
دەشێ٬ ئەشێ٬ ئەبێ٬ دبووک٬ دێ٬ شاید٬ لەوانەیه٬ هەیهایه٬ وێدەچێ
سووابێ(باک)
هاشەیبا.
شێبێ
گوندێکی کوردانه لەناو (هەڤێرکا) دا خەڵکی ئەو گونده له (1927) دا چوونه سووریه گوندێکیان بەو ناوه ئاواکردەوە، بەڵان کاتێکی گەڕانەوه خاکی خۆیان گوندەکەیان کەوته دەست مرۆڤێکی ئارەو.
غوڕابێ
قورابی٬ جوورە شیرنیاتێکە
لەبێ
(زا.):بەڵێ. (باک.): ئایایی٬ چاکە
هزبێ (هەورا.)
جاترە٬ گیایەکی تیژ و بۆنخۆشە ٬ ژن بێ نوێژنەبێ بیخوا بە چا٬ بێ نوێژ دەبێ و ئاوس دەبێ.
هەرنەبێ
(باک.) بالۆ٬ بەلای کەم٬ هیچ نەبێ.
هەرهەبێ
پایەداربی٬ پیت و پیرۆزی تێکەوێ ٬ کە چتێکی بدەی بەیەکێکی بیخوا یا بخواتەوە بۆوی بەکار دەبات جا چتەکەی وەرگری یانا هەروا دەڵێ.
وەنەبێ
وانەبێ٬ نەوەکوو وابێ