تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دابێژتن
بێژن، بێژن ، شەردان، (دەر.) وێژاندن، پێژتن، بێژتنی ئارد و دەغڵ و دان
دابێژدابێژ
چتێکە کونکون بووبێ
دادوبێداد
هاواروداد، هەرا
داربێرە
دوو داری دوو پەلە و ڕاست و چەپە،سەرە دووپەلەکانیان لەسەر زەوی دادەنرێن، سەرەکەی تریان یەکێکیان بستێک بەرەو خووار کونێکی تێدایە سەری ئەوی دیکەیان تێدەخرێ بە جوورێک، کە سەری هەردووکیان تێپەڕێ،ئەم دارە لە مۆڵگەی ئاژاڵان دادەنرێ بۆ ئەوەی کە شووان لەسەری دانیشێ و سەری ئاژاڵە دۆشەنیەکانبگرێ بۆ دۆشین لە (بێرە) دا
دوولکەبێژ
ئەو کەسەیە بە مردووان هەڵبڵێ،سەردوولکە.-ی:بە مردووان هەڵکوتن
دەربێن
(ئەردە.): دەم بێن بۆ جەواڵ و خیگە
دەرگابێن
بەنێکە دەرگای هەمبانە و چتی تری پێ دەبەسترێ
دەستبێن(موک.)
گوریس یاپەت یاشریتێکەبەشەوشووان لە شەوێنیداسەرێکی لەباسکی خۆی وسەرەکەی تری لەئاژاڵێکی قەڵەو دەخات ودەنووێ بۆئەوەی کەگورگ بۆیان بێت ئاژەڵەکان دەڕەونەوە و شووانەکە وەئاگادێت.
دەستبێنک(سور.)
دەست پێچەک،دەسترازەی لانکێیە.
دەمەڵبێن
پارچە خام یا پەرۆیەکی تری درێژکۆڵەیە زاری مردووی پێ دەبەسترێ لەکاتی کفن کردنیدا
زڕنەبێژ
(باک.): زوڕنالێدەر، زڕنەڤان. –ی: زڕنەڤانی، زوڕنالێدان
زۆربێژ
زۆربڵێ، چەنەسووک. –ی:زۆربڵێیی، چەنەسووکی
ساخبێر
(باد.):(فە.)ڕێبەر٬ بەرێوەبەر٬ هەڵسووڕێن
سربێنک(باد.)
(باک.)سربینۆک٬ قەراخی نوشتاوەوەی جل وبەرگ و ﺌێتر.
سمبێل(باک.)
سمێڵ.(دهۆ.) سمێڵ.
سەخبێر
سەخبێری
ناوچەی گوومرگ
سەربێر
سەرگری ئاژاڵان بۆ بێری٬ ئەو کەسەیە سەری ئاژاڵان بگرێ تا بێری بیدۆشێ
سەربێشکە
پەردەیێکە بەسەر لانکی منداڵاندا دەدرێ٬ سەرلانک.