تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆغە(باک)
ناوی پیاوێکیش بووە، کە بە ئازایی و خوزتی و میرانی دەنگی دابۆوە. گاو گامێشی چاوسوورە
بۆق
بەق، (باک) هەفتجار، قڕواق، قوڕباق، (هەورا) قوڕباغە، داعبایەکی پانکەڵەی چووار پێی پەڵەپەڵەی مەلەوانە. دارێکی کێوی و کووێستانییە تێکوڵی سووره و پەلکی شینێکی سپی پاتە وەکوو گەڵای مورتکی وایە، بەری زەردەو لە قەزوانی گەورەترە، بەرەکەی بکوترێ و بکوڵێنرێ دەبێتە چرک (مەلحەم) لەسەری کەچەڵ بنرێ بەری نادات تا چاکی دەکاتەوە، دارەکە بەقەد گوڵی گوڵاوێ بڵند دەبێ.(هەو) گوڵی دەخڵییە لە نێو کیفەکەی، کە دەستی بە پەیدابوونکردبێ و بەڵان هێشتا نەهاتبێتە دەرەوە، (موک) کەپەنکە. (باک) لاسکی پیوازییە، توولەی مێوی، مارپێچی مێوییە. (ڕەوا)_ی بەلەک: ماسوولکەی بەلەک، ئەستوورایی بەلەک. زەق: چاو_: چاوزەق، چاودەرپەڕیو. پاڵ:_پێوەنان: پاڵ پێوەنان. (باک) نێرتکی پیوازو ئیتر. هاڵاو، هەڵم، بوغ، دەم
بۆق پێوەنان
بۆقبۆق
دەنگێکە لە خۆرتی و ئازایەتییە._لە بارام دێ واتا چاوی سوور بووەو ڕاناوەستێ. دەنگی نێری و بەرانانیشە، کە بەردەدرێنە ناو بزنەگەل و مەڕان
بۆقل(باک)
بەلەکی لاقی، پووز. نەرم، شل(بۆ گۆشتی)
بۆقلی(باک)
باقلەی کێوی
بۆقلە(جا)
بۆقلەمووت(ئەردە)
بووقەلەموون
بۆقلەموون
بوقەلەموون، نێرەکەیان خۆی گیف دەکات و سەر دندووکی پارچە گۆشتێکی پێدا شۆڕبۆتەوە
بۆقژە
بڵقی ئاوێ، (هەو) جوورە زارئێشەیەکی منداڵانە. ئازارێکە منداڵان تا تەمەنی پێنج ساڵانە دەیگرێ لە هەناویەوە دەیداتە نێو زارییەوە هەڵیدازڕێنێ بە شیری بزنان و یا بەزاخ و شیری چادەبێتەوە، (هەورا) پیزووکەودەمی، پیزووکەی دەم
بۆقک(باک)
بۆقە
دەنگی بەرازییە، مرقە
بۆقەبۆق
جوورە دەنگێکی ڕەشەووڵاخانە لە بۆڕە نزمترە. بڵقەبڵقی ئاوێیە، کە لە گۆزەو تونگەو دەفری زارتەنگ بێتەدەرێ
بۆقەتە(ڕۆژ)
بۆقەمەلە
جوورە مەلەیەکە وەکوو مەلەی بۆقی
بۆل(باک)
زۆرەمڵێ، بەبۆبزی. پارچە مەڕێک، پارچە ووشترێک
بۆلک(باک)
گۆرانی شووانییە
بۆلکە(مەریوا)
بۆلگ(جا)
تەپڵی سەری