تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گیا بۆگەنە
گیای بوگەنیوە ٬ کە کوڵائاوەکەی لە جێگای خارشتدار برژی یا تڵتەکەی لەسەر دانرێ زۆر باشە.
یادێ (بۆتا.)
دایک٬ (لەکاتی بانگ کردنێدا) .
ئابۆر
بڕوانە، ئابوور
ئابۆرهال(باک)
ئابۆریی(هەورا)
دەستندە، دەم و جەم، هۆی گوزەران، پاشڕۆژ، دەست پێوەگرتن، گلدانەوە._ ئابۆری ناس، وەرمزان، وەرامناس، پسپۆڕی وەرامی._ زانی: ئابۆری ناسی، وەرمزانی._ ناس: بڕوانە ئابۆری زان._ ناسی: بڕوانە ئابۆری زانی
ئاڵ وبۆڵ
ترێیەکە لەنێوانی ترێ و قۆرەی دابێ و واتا تازە دەست بە گەیشتنێ بکات و دەنکه دەنکە شیرین بووبێ. بەرەکە، (خۆ) ئەسرەمۆک._ بوون: پەسیرەیەکە تازە دەست بە گەیشتنێ بکات
ئەبابۆزی
دزێتی، جەردەیی، پیاوخراپی
ئەزبۆلە
بابۆر
بابۆڵە. دەلینگی هەڵپێچراوی ژنە ڕەوەندانە
بابۆرە(خۆ)
بابۆس(باک)
ناوی خێڵێکی کوردانە کەوتۆتە ناو خەزرانانەوە
بابۆڵە
(هەورا)قەپاڵە، (خۆ) بابۆرە، (دەر) بالوولە، مامە حووچێ، پارووی نانی درێژو پێچراوەیەوە
بابۆڵەپێچ
پەتێکە مەلۆتکەی پێدەپێچرێ، دەسڕازە
برایمەبۆگەنە
برتوبۆڵ
پرتەوبۆڵە
برتەوبۆڵە
پرتەوبۆڵە، بۆڵەبۆڵ
بڕکەبۆنخۆشکە
بۆنخۆشکە(گیا)
بۆربۆرک(باک)
بازگەو بووارێکی گچکەیە
بۆقبۆق
دەنگێکە لە خۆرتی و ئازایەتییە._لە بارام دێ واتا چاوی سوور بووەو ڕاناوەستێ. دەنگی نێری و بەرانانیشە، کە بەردەدرێنە ناو بزنەگەل و مەڕان
بۆقەبۆق
جوورە دەنگێکی ڕەشەووڵاخانە لە بۆڕە نزمترە. بڵقەبڵقی ئاوێیە، کە لە گۆزەو تونگەو دەفری زارتەنگ بێتەدەرێ