تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆگە
(موک.، بابا.، هەورا) بۆژۆ، (باد) گەندەژە. بوژە، گیای تام و بۆنگۆڕاوو ژاکاوە، کە ئاژاڵ و ماڵاتان هەربۆنی کەن نایخۆن
بۆگەن
بۆگەنیو، بێگەن، بۆنی پیس، بۆنی ناخۆش، کف، گەنیو، (ڕۆژ) گەنی، بۆگەندای، (دەر) بووگەند. بووپیسی(فە)، زنخ، کفکۆ، گەندەژەبۆ._بوون: گەنان._کردن: گەناندن. (باڵە، پیر) برایمە بۆگەنە(گیا)._کردن: بۆنی ناخۆشکردن._بوون: بۆن ناخۆش بوون
بۆگەنتک
جوورە بۆگەنێکە لەمیوەی ڕزیوو هەندێ چتی تر دێت
بۆگەندی
بۆگەنی، گەنیو
بۆگەنکە(هەورا)
فسۆس(داعبایەکە). خورماسیچان، مشکی خورمایە. گیایەکە
بۆگەنیو
چتێکە بۆنی گەندو خرابووبێ. گەنانراو
بۆگەنیک
ژنی بۆگەن
بۆگەنکە، ژنێکە بۆدڕنێ لێبێ
گیا بۆگەنە
گیای بوگەنیوە ٬ کە کوڵائاوەکەی لە جێگای خارشتدار برژی یا تڵتەکەی لەسەر دانرێ زۆر باشە.
برایمەبۆگەنە
سیرەبۆگەنە