تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئینی(بۆ.، زەن)
ڕۆژی هەینی(باد) ئینی، (زەن) دێن، (ئەردە) ناز، ئەدا، ئان، شۆخی
بۆ
مرازی تەرخانکردنی چتێکە بەکەس یا چتێکی ترەوە، (هەو) لۆ، (هەورا) پەی، (باک) ژ، بۆنا، (لوڕ.، دەر) ئەڕا، ژۆ، لەبۆ، پەری، پەرێ، ڕا، ڕای، ئەم پێنووسە بۆ تۆ هاتووە، دەبڕۆ بۆ ماڵەوە، بۆ من، بۆ تۆ، بۆ وی، بۆ مە، بۆ ئێوە، بۆ وان، لەباری پرسیاردا(واتا ئامرازی پرسیارە)، بۆچ، بۆچی، لۆ؟، لۆچی؟، سەبارەت بەچی، (سوور) چرا، چۆن، چلۆن، (لوڕ.، دەر) ئەڕا، چی، (باک) چەما. (هەو) بۆن، بۆی، (ئەردە) لە، (ژا) بێ، ببێ، یاخووا ببێ، (ڕۆژ) وەرە، (ئۆ) یەک، (خۆ) دێراوی تووتن و دووکانی بێستانانە. (شن.، مەن) چەوری، چەورایی،. (موک)_دان: چەوور کردن، ڕۆن تێکردن. لەبەر، بەهۆی
بۆ چەک و هۆڕ
بێ بۆ
جۆلانەی منداڵان بۆ ڕاژاندن و نوواندنی
ڕاستی؟بۆپرسیاره
ئایا ڕاسته؟ بەڕاستی؟ ، ئایاوایه؟، ڕاستی؟
ئانکوو(جز.، بۆتا.)
باش و بۆشی
دەست بڵاوی، ماڵبەخۆڕایی دان
باشی و بۆشی
بۆبا
بۆبردن
بۆ...ی بردن. بۆنکردن. گومانکردن
بۆبرش
بۆکەڕوو، نان و گۆشت و ئیتر
بۆبلات(باک)
بۆبڕد
بۆبک(باک)
بەبە. بووکە چینی و ئیدی
بۆت
تیرەیێکی کوردە لە باکووڕی زێی بادیناندا هەزارو پێنجسەدماڵ دەبن. ئاوبارە. (باک) لوولەی دار هەڵقەندن. تێراو کردن. (باد) دارێکی درێژە ناوەکەی وەکوو پلووسک هەڵکەنرابێ
بۆت بۆت(باک)
باڵندەیێکە
بۆتان
نێوی هەرێمێکی کوردستانه و بەو خێڵەش دەڵێن، کە لەوێ دان، لە ناوەڕاستی کوردستانێدایە، چیای جودی(گۆدی)ش هەر لەو هەرێمەدا. نێوی نێرینانە._ی: زاراوەو یا شێوەی پۆشتەمەنی خاکی بۆتان. جوورە دروومانێکە. چەشنە هەڵپەڕینێکی تایبەتی وانە
بۆتاڤ
_کرن: لە تەویلەدا کاو پەین و پاڵ بە جێگای ووڵاخاندا کردن، (باک) بۆتاڤۆک
بۆتاڤۆک
بڕوانە: بۆتاڤ
بۆتکا(بۆدکا)
خێڵێکی کوردە لە ئێلی هەڤێرکانە
بۆتی
زاراوەو یا چەشنی پۆشاکی بۆتان
بۆتە(باک)
بۆتۆ، لۆتۆ. گەە، گاە، بووتە. کاسەیێکی گلێنەیە زێڕو زێوی تێدا لەناو ئاریدا دەتووێنرێتەوە
بۆجی(باک)
کوجیلەسەگ، سەگی گچکە، (باک) بۆنجی